أيوب محمد طيب
پوخته
ئەگەر لە دەستوری زۆربەى وڵاتانی جیهاندا بەشێوەیەکی گشتی دەق لەسەر ماف و ئازادییە گشتییەکانی مرۆڤ درابێت ...
زیاتر بخوێنەوە
ئەگەر لە دەستوری زۆربەى وڵاتانی جیهاندا بەشێوەیەکی گشتی دەق لەسەر ماف و ئازادییە گشتییەکانی مرۆڤ درابێت و وەک دەقێکی دەستوریی دانی پێدا نرابێت و پارێزبەندی دەستوری بۆ دانرابێت، لە بنەڕەتدا ئەمە شتێکی ئاساییە، بەڵام بابەتی مافە سیاسیەکان بەهۆی ئەوەی کاریگەری سیاسی هەیەو ڕەنگدانەوەی لەسەر سروشتی سیستەمی سیاسی حوکمڕان هەیە؛ هەر بۆیە ئەم مافانە تایبەتمەندیی پێدراوە لە دەستورەکانداو بە وریاییەوە داڕێژراوەو مامەڵەی لەگەڵ دەکەن. بەواتا هەرچەندە ئەم مافانە لەدەستورەکاندا بوونی زیاتربێت ئەوا زیاتر گوزارشت لە دیموکراسیبونی دەستورەکە دەکات. لەم ڕوانگەیەوە ئەم توێژینەوەیە هەوڵێکە بۆ شیکارکردنی چەمکی مافە سیاسییەکان لەڕووی تیۆریی لەلایەک و شرۆڤەکردنی ئەو مافانەیە لە ڕوانگەی پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوە جیهانی و هەرێمییەکانەوە لەلایەکی ترەوە، لە هەمانکاتدا هەوڵێکە بۆ خستنەڕووی سروشتی داڕشتنی ئەو مافانە لە پرۆژەى دەستوری هەرێمی کوردستان/2009 و شیکارکردنی لایەنی ئەرێنی و نەرێنیان و بەراوردکردنیان بە سروشتی داڕشتنی ئەو مافانە لە دەستوری هەمیشەیی عێراق2005 و دەستورەکانی هەریەکە لە سویسراو ئەڵمانیاو کەنەداو کۆریای باشور وەک چەند دەستورێکی دیموکراسی هاوچەرخ. ئەوەش بەئامانجی گەشەپێدانی ئەو مافانە لەو پرۆژەیەدا کەلە هەر کاتێکدا لە داهاتوودا دەستوری هەرێم نوسرایەوە یان پێداچونەوە بۆ پرۆژەکە کرا سودی هەبێت. هەربۆیە ئەم توێژینەوەیە گەیشتۆتە ئەو دەرئەنجامەى کە سەرەڕای بوونی چەندین لایەنی ئەرێنی ئەم مافانە لەپرۆژەکەدا بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بۆئەوەی پرۆژەکە لەڕووی داننانی بەمافە سیاسیەکاندا بگاتە ئاستی دەستوری وڵاتە دیموکراسیە هاوچەرخەکان و ڕەنگدانەوەی ئەرێنی هەبێت لەسەر سیستەمی حوکمڕانی هەرێم؛ پێویستە گەشەی زیاتری پێبدرێت و دارشتنەوەى چەندین ماددەى تێدا بکرێت کە گونجاوبێت لەگەڵ واقعی ژینگەی سیاسی و کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان.