دارا حه‌مید محه‌مه‌د
پوخته
نواندنی ناوه‌وه‌ی زانیارییه زمانییه گهنجكراو و هه‌ڵگیراوه‌كانی هه‌موو ئاسته‌كانی زمان (ده‌نگسازی، ...
زیاتر بخوێنەوە
نواندنی ناوه‌وه‌ی زانیارییه زمانییه گهنجكراو و هه‌ڵگیراوه‌كانی هه‌موو ئاسته‌كانی زمان (ده‌نگسازی، وشه‌سازی ، ڕسته‌سازی، واتا) له ئاوه‌ز و له‌ناو خانه و ڕیشاڵهدهمارییهكانی مێشكدا ده‌بن، زمانه‌وانی ده‌ماری وه‌ك یه‌كێك له نوێترین لقه‌كانی زمانه‌وانی كار له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان زمان و ده‌مار و پێكهاته‌ی زمان له‌ناو ئه‌و سیسته‌مه دهمارییانهدا ده‌كات، پرۆسه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و تێگه‌یشتن له زمان و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرۆسانه له ناو ملیاران خانه‌ده‌ماری و ڕێشاڵهدهمارییهكانی مێشكدا كاری زمانه‌وانی ده‌مارییه، واتاش وه‌ك ئاستێكی چالاكی زمان له‌ناو ئه‌و سیسته‌مه دهمارییهدایه، كه له‌ناو ئاوه‌ز و مێشك و توێكڵی مێشكدان. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كه به‌ناونیشانی(نیرۆپراگماتیك)ه‌وه‌یه، هه‌وڵده‌دات شوێنی هه‌رێمه‌كانی زمان و به‌رهه‌مهێنانی جۆرێكی گرنگی واتا، كه داهێنانی ئاوه‌زه ئه‌ویش واتای پراگماتیكییه له‌ناو مێشكدا ده‌ستنیشان بكات، توێژینه‌وه‌كه له‌سێ به‌ش پێكهاتووه و بهپێڕهوكردنی میتۆدی په‌سنی شیكهرهوهیی ئه‌نجامدراوه .