چراخان نصرالدین صاڵح؛ جهزا تهوفیق تالب
پوخته
دابەشبوونی ژینگەیی دانیشتوان یەكێكە لە كۆڵەكە سەرەكیەكانی بابەتی جوگرافیای دانیشتوان, ئەم دابەشبوونەش ...
زیاتر بخوێنەوە
دابەشبوونی ژینگەیی دانیشتوان یەكێكە لە كۆڵەكە سەرەكیەكانی بابەتی جوگرافیای دانیشتوان, ئەم دابەشبوونەش پەیوەستە بەدیاردەكانی سەر ڕووی زەوی,جوگرافیاناسان بایەخ بە پەیوەندی نێوان مرۆڤ و دیاردەكانی سەر ڕووی زەوی دەدەن,چونكە جیاوازی لە نێوان ژمارەی دانیشتوان ئەو ڕوووبەرە زەوییەی لەسەری دەژێت هەیە,ئەم پەیوەندیەشی لەڕێگەی نەخشەوە بەدەرخستووە,لەبەرئەوەی لە ڕێگەی نەخشەوە وێنەو شێوازی دابەشبووونی دانیشتوان ڕوونتر بەدەردەكەوێت و ڕەنگدانەوەی كات و شوێن زیاتر بە دیاردەخرێت,كە ئەمەش كاردەكاتە سەر جیاوازی دابەشبوونی دانیشتوان لە شوێنێكەوە بۆ شوێنێكی تر.قەزای چەمچەمال بەیەكیك لەو ناوچانە دادەنرێت كە گۆرانكاری ژینگەی زۆری تێدا ڕووی داوە چی لەسەر ئاستی قەزا بێت یان لەسەر ئاستی یەكە كارگێڕیەكان ئەم گۆرانكاریەش لە سالێكەوە بۆ سالێكی تر لە ناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی ترجیاوازە.ئامانجی توێژینەوەكە بریتیە لەدەرخستنی ئەو گۆرانكاریە زینگەیە ونیشاندانی گۆرانكاریەكان لە رێگەی نەخشەو وینەوە بەمەبەستی گەشتن بەدەرئەنجامی لێكۆڵینەوەكە.بەگشتی توێژینەوەكە پشتی بەستووە بە داتا و زانیاریەكانی ئاماری سلێمانی بەمەبەستی دەوڵەمەندكردنی توێژینەوەكە.