زانیار بختیار کریم؛ پشتیوان حمید فرج
پوخته
ماف و ئازادییە گشتییەکان بە یەکێک لە گرنگترین و دیارترین ئەو پایانە هەژمار دەکرێت کە تیۆری ...
زیاتر بخوێنەوە
ماف و ئازادییە گشتییەکان بە یەکێک لە گرنگترین و دیارترین ئەو پایانە هەژمار دەکرێت کە تیۆری دەستوری لەسەر بونیاد دەنرێت، بەڵام ڕێکخستنی ئەم بابەتە بە تەواوەتی لە چوارچێوەی دەستوردا کارێکی تاڕادەیەک ئەستەمە، هەر بۆیە یاسادانەری دەستوری دەوڵەتان لە هەندێ باردا کاری ڕێکخستنی ئەم ماف و ئازادییانە دەسپێرێت بە لایەنێکی دیاری کراو کە ئەویش دەسەڵاتی یاسادانانە، واتە دەکرێت بەپێی دەقە دەستورییەکان ئەم بابەتە ڕەوانەی لای یاسادانەری ئاسایی بکات بە مەبەستی ڕێکخستنی، ئەویش بە بەکارهێنانی هەندێ دەستەواژە وەک: "... ئەمە ڕێكدەخرێت بە یاسا" یاخود "... پاڵپشت بە دەقی یاسا" یاخود "... بەپێی حوکمەکانی یاسا" یاخود "... لە سنوری یاسادا" یاخود "... جگە لەوەی کە هەڵاوێر کراوە بە یاسا". جا لەبەرئەوەی دەستور باڵاترین ڕێسای یاساییە لە دەوڵەتدا بەپێی پرنسیپەکانی باڵایی دەستور و پلەبەندی ڕێسا یاساییەکان، دەکرێت لە ناوەخنیدا چەندین کۆتوبەندی پەیوەست بەو ماف و ئازادییانە لەخۆ بگرێت و یاسادانەری ئاسایی پێوە پابەند بکات تاوەکو ببێتە گرەنتیەک بۆ پاراستنی کۆی ماف و ئازادییە بنەڕەتییەکان و ڕێگر بێت لەبەرتەسکردنەوەی چوارچێوەکەیان لە کاتی پیادەکردنیاندا، کە ئەمەش بە یەکێک لە دیارترین خەسڵەتەکانی سیستەمی دیموکراتی لە قەڵەم دەدرێت.