Ibraheem Abdurahamn Mahmoud؛ أكرم عباس خورشيد
پوخته
زمان بە پێکهاتەیەکى هەرە سەرەکى دەقى ئەدەبى هەژمار دەکرێت، بەشێوەیەک ، کە هەرگیز نووسەرى دەقى ئەدەبى ...
Read More
زمان بە پێکهاتەیەکى هەرە سەرەکى دەقى ئەدەبى هەژمار دەکرێت، بەشێوەیەک ، کە هەرگیز نووسەرى دەقى ئەدەبى ناتوانێت دەست بەردارى بێت لە نووسینى بەرهەمە ئەدەبییەکەیدا، بۆیە نووسەر بە بەردەوامى گرنگى بە شێوازى دەربڕینى زمانەکەى ئەدات بە ئامانجى پارێزگارى کردن لە نەمریی دەقەکەى. وە هەندێ جار نووسەر لەم هەوڵەیدا ، (چ بە ئاگایی بێت، یان بە بێ ئاگایی) یارى بە ڕۆنانى وشەکان دەکات و وشەى کۆن و نوێ و وشەى زمانەکانى تریش ئەکاتە پێکهاتەى دەقە ئەدەبییەکەى، هەروا بۆ ڕازاندنەوەى زمانى دەربڕێنەکەى هەندى جار پەندى پێشینان تێهەڵکێشى دەقەکەى دەکات، یان ئیدیۆم بەکار دەهێنێت، بۆیە لەم توێژینەوەیدا هەوڵى ئەوە ئەدەین ، کە تێشک بخەینە سەر پێکهاتەى زمانى ئەو دەقە چیرۆکانەى، کە لە نێوان ساڵانى (١٩٨٢ ــ ١٩٩٠) لە گۆفارى (کاروان) دا بڵاوکراونەتەوە و ، بۆ هەر ساڵە و دەقی چیرۆکێکمان وەکو نمونە وەرگرتووە .