ئه‌رسه‌لان ڕۆسته‌م حاجی؛ بیشرو صمد توفیق
پوخته
گەشەی دانیشتوان، لە بابەتە گرنگەکانە لە توێژینەوەکانی دانیشتواندا، لە بەر ئەوەی کۆمەڵگە لە گۆڕانکاریی ...
زیاتر بخوێنەوە
گەشەی دانیشتوان، لە بابەتە گرنگەکانە لە توێژینەوەکانی دانیشتواندا، لە بەر ئەوەی کۆمەڵگە لە گۆڕانکاریی بەردەوام دایە، بەھۆی زۆربون و کەمبونی ژمارەی دانیشتوانەوە. شاری کۆیە، سەنتەری قە زای کۆیەیە، یەکێکە لە قەزاکانی پارێزگای ھەولێر . دەکەوێتە باشوری خۆرھەڵاتی ئەو پارێزگایە، ڕوبەری دەگاتە (٢٠٩٥) ھێکتار،لە ساڵی ٢٠٢٠دا ژمارەی دانیشتوانەکەی (٩٥١٨٦) کەسە لە ھەمان ساڵدا. ئامانج لەم توێژینەوە خستنەڕوی گەشەی دانیشتوانی شاری کۆیەیە لە ماوەی ساڵانی (١٩٥٧-٢٠٢٠) دا.ڕەگەزەکانی گەشەی دانیشتوان و ئەو ھۆکارانەی کاریگەرییان ھەیە لەسەری .بۆبەدەست ھێنانی ،توێژەر،ڕێبازی (وەسفی، مێژویی، شیکردنەوەی) بەکارھێناوە. کێشەی توێژینه‌وه‌كه لەوە دایە بونی جیاوازی زۆره له‌گه‌شه‌ی دانیشتوان به‌پێی قۆناغه‌كانی شار پێدا تێپه‌ڕبوه له‌ماوه‌ی (1957-2020) ئەمە جگە لە پێشەکییەک و دەرئەنجام و پێشنیار. گرینگ‌ترین دەرئەنجامەکان: ١-شاری کۆیە لەتێکڕای ماوەی توێژینەوەکە گۆڕانکاریی دیمۆگرافی زۆری بەسەردا ھاتووە، بەجۆرێک بەرزترین ڕێژەی گەشەکردن لەماوەی(١٩٧٧-١٩٨٧) بەڕێژەی (٩.٤%)لە ھەزارابووە، نزمترین ڕێژەش(١٩٨٧-٢٠٠٩) (١.٣)ئهوجیاوازیهش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆگه‌شه‌ی سروشتی كۆچی گوندنشین بۆ شار سه‌ره‌ڕایی بونی كهمو كوڕی له داتاكان تایبه‌ت به‌دانیشتوان. 2-چەندین ھۆکاری تری سروشتی و مرۆیی وەک: شوینی جوگرافی و پێكهاته‌ی جیۆلۆجی ده‌رامه‌تی ئاو، له‌گه‌ڵ هۆكاری سیاسی وئابوری ودیمۆگرافی و کارگێڕی وخزمەتگوزاری كاریگه‌ریان هه‌بوه له‌سه‌ر گه‌شه‌ی دانیشتوان .گرنگترین پێشنیارەکان. 1- بایەخدان بە داتا‌و زانیاریەکانی تایبەت بە دانیشتوان له‌لایه‌نن فه‌رمانگه‌ی ئاماری كۆیه‌و به هه‌ماهه‌نگی بكات له‌گه‌ڵ داموده‌زگاكانی تر بۆده‌سته‌به‌ركردنی داتای دروست. 2-دانانی سنورێک بۆ کۆچی گوندنشینان ،ئەویش لەڕێگەی پەرەپێدانی گوندەکان و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان .