فەرهاد قادر کریم؛ أكرم عباس خورشيد
پوخته
کاریگەربوونى شاعیران بە بەرهەمى شیعرى یەکتر دیاردەیەکە، یاخود تایبەتمەندییەکى ...
زیاتر بخوێنەوە
کاریگەربوونى شاعیران بە بەرهەمى شیعرى یەکتر دیاردەیەکە، یاخود تایبەتمەندییەکى شێوازى شاعیرە بۆ پێشخستنى ئەدەب و پێشکەوتنى، وە ئەم کاریگەربوونە بووەتە نەریتێک لاى شاعیران و ئاماژەیە بە ڕەسەنى کەسى داهێنەر، ئەگەر هاتوو بە شێوەیەکى هونەرى و داهێنانە مامەڵەی لەگەلدا بکات، بە شێوەیەک، کە دوور بێت لە لاسایی کردنەوە. وە ئەم دیاردەیە لە ئەدەبیاتى کلاسیکى کوردیماندا بوونى هەیە و شاعیرانى کلاسیکی کوردیمان بەهەمان شێوەى شاعیرانى گەلانى تر کەم تا زۆر کاریگەر بوونە بە شیعرى یەکتر.
(مینە جاف)ى شاعیریش وەکو شاعیرێکى ئەدەبى کلاسیکى کوردی ئەزموونە شیعرییەکەى کاریگەر بووە بە شیعرى چەندین شاعیرى کوردی سەر بەهەمان ڕێبازى ئەدەبى پێش خۆى و سەردەمى خۆی، بۆیە لەم توێژینەوەیەدا هەوڵى ئەومان داوە، کە بەراوردى چەند نمونەیەکى شیعری شاعیر لەگەل چەند نمونەیەکى شیعرى شاعیرانى کلاسیکى کوردیماندا بکەین و ڕووى لێکچوونیان دیارى بکەین و سەرکەوتن و سەرنەکەوتنى شاعیر لەم ئەزموونەیدا بخەینە ڕوو، بۆ ئەم مەبەستەش نمونەى دێڕى شیعرى (١٤)شاعیرى کلاسیکى کوردیمان وەرگرتووە، بەمەبستى ئەنجامدانى خوێندنەوە بۆیان و بەراوردکردنیان لەگەل چەند دێڕە شیعرێکى (مینە جاف)دا.