Ibraheem Abdurahamn Mahmoud؛ أرکـــان حســــین صــبـــری
پوخته
ئاكار یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ی كه كه‌مترین نوسینی له‌سه‌ر كراوه له دنیایی نوسینی ئێمه ...
زیاتر بخوێنەوە
ئاكار یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ی كه كه‌مترین نوسینی له‌سه‌ر كراوه له دنیایی نوسینی ئێمه به شێوه‌یه‌كی گشتی و نوسینی ئه‌كادیمی به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی، گرنگی ئاكار چ وه‌ك تیۆر و چ وه‌ك كرارهكی و وه‌ك زه‌روره‌تێك و پێویستی ئه‌م رۆژگاره‌مان، هه‌روه‌ها ئاكارییانه ژیان و مامه‌ڵه‌كردنی ئاكارییانه پێویستی به‌وه‌یه كه ئه‌م چه‌مكه بناسین و بزانین له ناو ئاینه‌كان و ته‌نانه‌ت له فه‌لسه‌فه‌شدا چۆن به‌كار هاتووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێك له كێشه‌كانمان بناسین و بزانین له كوێدا پێویستمان به مامه‌ڵه‌ی ئاكارییانهیه. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه هه‌وڵێكی زۆر بچوكه بۆ ناساندن و باسكردن ئه‌م بابه‌ته. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له پێشه‌كی و چوار ته‌وه‌ر و ئه‌نجام لیستی سه‌رچاوه‌كان پێك هاتووه، ته‌وه‌ری یه‌كه‌م باسكردنه له زاراوه و چه‌مكی ئاكار و په‌یوه‌ندی ئه‌و وشه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌خلاق و مۆراڵدا، ته‌وه‌ری دووه‌م تایبه‌ته به باسكردن له ئاكار له ئایینه ئیبراهیمیهكاندا، ته‌وه‌ری سێیه‌م باس له ئاكار له ڕوانگه‌ی فه‌لسه‌فیه‌وه ده‌كات، كۆتا ته‌وه‌ریش له‌سه‌ر ئاكاره له ڕوانگه‌ی ده‌رونناسی و كۆمه‌ڵناسیه‌وه. له كۆتایی توێژینه‌وه‌كه‌شدا ئه‌نجامی به‌ده‌ستهاتوو خراوه‌ته‌ڕوو. میتۆدی بهكارهاتوش میتۆدی وه‌سفییه.