سروشت جوهر حوێز
پوخته
ده‌قی ئه‌ده‌بی یه‌که‌یه‌کی یه‌کگرتووی له‌نێو خۆییدا پێکهێناوه ، که کۆمه‌ڵێک بنه‌ماو ڕه‌گه‌زی ...
زیاتر بخوێنەوە
ده‌قی ئه‌ده‌بی یه‌که‌یه‌کی یه‌کگرتووی له‌نێو خۆییدا پێکهێناوه ، که کۆمه‌ڵێک بنه‌ماو ڕه‌گه‌زی جیاوازی له‌خۆگرتووه ، له‌ڕێگه‌ی میتۆدهڕهخنهییهکانهوه لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێت ، ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیش به تێپه‌ربوونی كات گۆڕانی به‌سه‌رداهاتووه‌و په‌ره‌ی سه‌ندوه‌و كۆمه‌ڵێك میتۆدی ڕه‌خنه‌ی جیاواز به پێی پێویستی هاتنه کایه‌وه له ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیدا ، كه هه‌ریه‌كه‌یان به پێی تایبه‌تمه‌ندی خۆی له ده‌قی ئه‌ده‌بی ده‌كۆڵنه‌وه. ڕه‌خنه‌ی تهواوكاریش یه‌كێكه له‌و میتۆده تازانه له ئه‌ده‌بی كوردیدا ، كه هه‌مه‌لایه‌نه‌یه و له هه‌موو ڕه‌گه‌زو پێكهاته جیاوازه‌كانی ده‌قی ئه‌ده‌بی ده‌كۆڵێته‌وه. (خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ کتێبی مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی (عه‌لائه‌ددین سه‌جادی) به پێی میتۆدی ڕه‌خنه‌ی ته‌واوکاری )هه‌وڵێكه بۆ ناساندن و لێكۆڵینه‌وه له‌م میتۆده ڕهخنهییهو دیاریكردنی سروشت و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی له بواری لێكۆڵینه‌وه‌و ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردیدا ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌وڵمانداوه به‌شێکی كتێبی مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی (عه‌لائه‌ددین سه‌جادی)وه‌كو كه‌ره‌سته‌ی لێكۆلینه‌وه وه‌ربگرین ، ویستومانه ئه‌م میتۆده له‌م كتێبه‌دا له به‌شی ژیان و به‌رهه‌می چه‌ند شاعیرێكدا بسه‌لمێنین. له‌م لێكۆلینه‌وه‌یه‌دا ڕێبازی ڕه‌خنه‌ی ته‌واوكاری و رێبازی شیكاریمان به‌كارهێناوه. پرۆگرامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌شمان به‌مجۆره دارشتووه ، جگه له‌م پێشه‌كییه له دوو به‌شی سه‌ره‌كی و ئه‌نجام و لیستی سه‌رچاوه‌كان و پوخته‌ی باسه‌که به زمانی کوردی و زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی پێكهاتووه : به‌شی یه‌كه‌م ته‌وه‌ری یه‌كه‌م : چه‌مك و زاراوه‌ی ته‌واوكاری (التكاملی) ، ته‌وه‌ری دووه‌م: میتۆدی ڕه‌خنه‌ی ته‌واوكاری و لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌قی ئه‌ده‌بی له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌دا (ڕوخسار و ناوه‌رۆک)، ته‌وه‌ری سێیه‌م: مێتۆدی ڕه‌خنه‌ی ته‌واوكاری و سێكوچكه‌ی ( ئه‌دیب ـــ ده‌ق ـــ خوێنه‌رو خوێندنه‌وه‌ی ده‌ق). به‌شی دووه‌م ته‌وه‌ری یه‌كه‌م : مێتۆده ڕه‌خنه‌ییه‌كان له‌م كتێبه‌دا 1- مه‌سه‌له‌ی به‌كارهێنانی میتۆد له‌م كتێبه‌دا 2- مێتۆده ڕه‌خنه‌ییه ده‌ره‌كی و ناوخۆییه‌كان له‌م كتێبه‌دا ، ته‌وه‌ری دووه‌م : لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕوخسار و ناوه‌رۆكی ده‌قی شیعری ، ته‌وه‌ری سێیه‌م : سێكوچكه‌ی ( شاعیر – ده‌ق – خوێنه‌ر) له‌م كتێبه‌دا : 1 -شاعیر 2- ده‌ق (ده‌قه شیعریه‌كان) 3- خوێنه‌رو خوێندنه‌وه‌ی ده‌ق.