دارا حه‌مید محه‌مه‌د
پوخته
ڕێكبه‌ندییه‌كان، ده‌كرێت، هه‌ڵگری واتای به‌خشكه‌یی ده‌ربڕاو ...
زیاتر بخوێنەوە
ڕێكبه‌ندییه‌كان، ده‌كرێت، هه‌ڵگری واتای به‌خشكه‌یی ده‌ربڕاو بن، ئه‌ركی سێمانتیكی ڕێكبهندیشه له‌و واتایانه بكۆڵێته‌وه، كه به په‌نهانی ده‌ربڕراون . شاردنه‌وه‌ی واتا له پشت چیرۆك و ده‌ق و گوتاره‌وه هه‌ندێجار به هه‌ژموونی كه‌لتور ده‌بێت . به‌مه‌به‌ستی زیاتر تیشك خستنه‌سه‌ر لایه‌نی واتا شاراوه‌كانی ڕێكبه‌ندییه‌كان، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه، كه به‌ناونیشانی(ڕێكبه‌ندی و به‌خشكه‌یی ده‌ربڕین له گێڕانه‌وه‌كانی(ڕشته‌ی مرواری) عه‌لائه‌ددین سه‌جادیدا )یه ، هه‌وڵده‌دات له دوو به‌شدا و به پێڕه‌وكردنی میتۆدی شیكاریی_ ڕه‌خنه‌یی و به‌سوود وه‌رگرتن له بنه‌ماكانی (سێمانتیكی ڕێكبه‌ندی) له‌و واتا شاراوانه بكۆڵێته‌وه، كه له سه‌ربورده و چیرۆك و گێڕانه‌وه‌كانی ڕشته‌ی مرواری عه‌لائه‌ددین سه‌جادیدا به‌خشكه‌یی ده‌ربڕراون . بابه‌ته‌كانی ڕێكبه‌ندی و سێمانتیكی ڕێكبه‌ندی له زمانه‌وانی كوردیدا نوێن و له‌قۆناغی سه‌ره‌تاو دهستپێكردندان، بۆیه سه‌رباری ئه‌وه‌ی گرفتی توێژینه‌وه‌كه پێكده‌هێنن، هاوكات توێژه‌ر هه‌وڵی جێگیركردنی بابه‌ته‌كه ده‌دات له زمانه‌وانی كوردیدا