یادگار ڕهسوول باڵهكی
پوخته
سەرواداری(السجع) ھونەرێکە لە ھونەرەکانی ڕەوانبێژی و جوانکاریی وشەیی و زیاتر ...
زیاتر بخوێنەوە
سەرواداری(السجع) ھونەرێکە لە ھونەرەکانی ڕەوانبێژی و جوانکاریی وشەیی و زیاتر پەیوەستە بە پەخشانەوە، سەجع (ھاوشێوەی سەروا لە شیعردا) بریتییە لە چەند دەنگ و ئاوازێکی ھاوبەش لە کۆتایی ڕستە و دەستەواژەی پەخشاندا، ئەو دەنگە ھاوبەشەی کۆتایی ڕستە ودەستەواژەکان ڕیتم و ئاوازێکی ھونەری دەبەخشێتە دەقە پەخشانیەکە.
عەلائەدین سەجادی وەکو نووسەر و ئەدیبێکی بە سەلیقە، وێڕای کارکردنی لە کۆمەڵێک بواری ئەدەبی و ڕەخنەیی و مێژوویی و زمان و ئایین، دەستێکی باڵای ئەدەبیی لە نووسینی دەقی پەخشانیی شیعرئامێزیش ھەبووە. لە کتێبی مێژووی ئەدەبی کوردیدا، وێڕای ئەوەی کە تا ئێستاش بە یەکێک لە سەرچاوە گرنگەکانی بواری مێژووی ئەدەبیاتی کوردی دادەندرێت، ھاوکات خودی ئەو کتێبە سەرچاوەیەکی ئەدەبیشە و نووسەر لە دەستپێکی باسکردنی ژیان و بەرھەمی ھەر شاعیرێک، پارچە پەخشانێکی تێکەڵ بە ھونەری سەجع و سەرواداریی ھۆنیوەتەوە و توانا ئەدەبییەکانی خۆی تێدا دەرخستووە.
ئەم باسە ھەوڵێکە بۆ دەرخستن و لێتوێژینەوەی قاڵبە جیاجیاکانی ھونەری سەجع لە دەقە پەخشانییەکانی پێشەکیی سەرجەم ئەو شاعیرانەی کە عەلائەدین سەجادی لە کتێبی مێژووی ئەدەبی کوردیدا باسی کردوون.
توێژینەوەکە لە دوو بەش پێک هاتووە، بەشی یەکەمی تیۆرییە و تایبەتە بە ناساندنی ھونەری سەجع و تایبەتمەندی و جۆرەکانی و ڕەنگدانەوەی لە پەخشاندا. بەشی دووەمیشی پراکتیکییە و بە وردی و لە ڕوانگەی ھونەری جوانکاری و ڕەوانبێژییەوە جۆر و قاڵبەجیاجیاکانی ھونەری سەجع لە پەخشانەکانی عەلائەدین سەجادی دەرخراون و لێیان کۆڵدراوەتەوە.