سەیید ئەحمەد پارسا
پوخته
سهرەتای داڕشتنی تیۆرییەکانی ڕەوانبێژی دەگەڕێتەوه بۆ یۆنانی کۆن، پاشان زانایانی موسوڵمان بۆ ...
زیاتر بخوێنەوە
سهرەتای داڕشتنی تیۆرییەکانی ڕەوانبێژی دەگەڕێتەوه بۆ یۆنانی کۆن، پاشان زانایانی موسوڵمان بۆ ناسینی باشتری ئیعجازی قورئان ئەم زانستەیان بەکار هێنا. جاحیز(و.255ک)، ئهبووهیلالی عەسکەری(320-392 ک)، ئیبنی ڕەشیقی قیروانی(و. 456ک)، عبدولقاهیر جورجانی(405-474)، خەتیب تەورێزی(421-502)، سهککاکی(555-626ک)، ئیبنی ئهثیر(558-637) و تەفتازانی(722-792) بهشێک لهو زانایانەن؛ واته سەرەتای ڕەوانبێژی له عەرەبیدا دهگهڕێتهوه بۆ نزیکهی 1300 ساڵ لەمەوبەر. له دوای ئەوان فارسەکانن که پێشینەی ئەم زانسته لای ئەوان دهگهڕێتەوه بۆ1000 ساڵ بەر له ئێستا که یەکەم کتێبی ڕەوانبێژی –که تا ئێستاش ماوه- به نێوی ترجمان البلاغه لهلایەن موحەممەدی کوڕی عومەری ڕادویانییەوه نووسراوه. بەڵام بهداخهوه پێشینەی نووسینی ئەم زانسته له کوردیدا دەگەڕێتەوه بۆ 995 ساڵ بەر له ئێستا که یهکەم جار شێخ نووری شێخ ساڵح(1896-1958ز.) چەند بابهتێکی له گۆڤاری ژیاندا بڵاوکردەوە و جارجاره دێره شیعرێکی له شاعیره کوردەکانیش وەک نموونه بۆ هێناون. بەڵام یەکەم کتێبی زمانی کوردی لەم بوارهدا کتێبی خۆشخوانی مامۆستا سهججادییه که له ساڵی 1978 زایینی له چاپ درا. ئەم توێژینەوه به شێوازی وەسفی – شیکاری ئەم کتێبە شرۆڤه دەکات. دەرەنجامەکان دەری دەخات که ئەم کتێبه هەر سێ بەشی ڕهوانبێژی واته ڕوونبێژی، جوانکاری و واتاناسی له خۆ دهگرێت. نووسینی یهکهم کتێبی سەربەخۆ له ڕەوانبێژیدا، دانانی نێوی کوردی لهجیاتی نێوی عه-رهبی بۆ یەکەم جار بۆ هەر کام له زانستەکانی ڕهوانبێژی، کەڵک وەرگرتن له نموونه جوانهکانی شیعر و پەخشان و تەنانەت فۆلکلۆری کوردی بۆ مهبەستەکانی ئەم زانسته، نوێکاری بەرچاو و زۆر شتی دیکەی وەک ئەمانه توانیویانه ڕۆڵ و پێگەی عەلائەددین سهججادی باشتر ڕوون بکەنەوه و وا بکەن که ئەم کتێبه هەتا ئێستاش وهک سهرچاوەیەکی باوهڕپێکراو بۆ توێژەرانی ئەم بوارە بناسرێت