ئازاد ئەحمەد حسین
پوخته
ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی ( پەیوەندیی سینتاكسیی نێوان كەرتەكانی كرداری لێكدراو)دا یە، هەوڵێكە ...
Read More
ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی ( پەیوەندیی سینتاكسیی نێوان كەرتەكانی كرداری لێكدراو)دا یە، هەوڵێكە بۆ شیكردنەوەی دروستەی كردارە لێكدراوەكان و پۆلكردنیان بەپێی ڕێزمانی بەندێتی. كردارە لێكدراوەكان بە گشتی، بابەتێكی تێكچڕژاو و ئاڵۆزی سینتاكسین، چونكە لە چەند كۆمەڵێك پێكهاتوون، كە هەریەكەیان لە دروستەی ڕستەدا، تایبەتمەندیی خۆی هەیە و جیاوازە لە كۆمەڵێكی تر. لەبەر ئەوە توێژینەوە لەم بوارەدا، پانتاییەكی گەورە لە سینتاكسی زمانی كوردیدا پڕدەكاتەوە و هاوكات گەیشتنیشە بە كۆمەڵە یاسایەكی سینتاكسیی تایبەت بە كردارە لێكدراوەكان.
توێژینەوە و كارەكانی پێشتر لەم بوارەدا، كەموكورتی و ناتەواوی زۆریان پێوە دیارە، بە تایبەتی لە دیاریكردن و پۆلكردنی كردارە لێكدراوەكان پەیوەست بە تێپەڕی و تێنەپەڕییانەوە. لەبەر ئەوە ئەم توێژینەوەیە لێڵی و تەمومژی و كەموكورتی نەهێشتووە، كە بە شێوەیەكی گشتی لە شرۆڤەكردنی كردارە لێكدراوەكاندا بەرچاو دەكەون.