باخان بختيار محمدأمين؛ هه‌ڵات عبدالواحید ئأحمد
پوخته
ئامانجی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه بریتی بوو له زانینی ئاستی فشاری ئه‌كادیمی لای خوێندكارانی زانكۆ وزانینی ...
Read More
ئامانجی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه بریتی بوو له زانینی ئاستی فشاری ئه‌كادیمی لای خوێندكارانی زانكۆ وزانینی باوترین فشارهێنهكان و نیشانه‌كان و ستراتیجیه‌كانی هه‌ڵكردن لای خوێندكاران، ڕێبازی توێژینه‌وه‌ی (وه‌سفی ) به‌كارهێنراوه چونكه له‌گه‌ڵ سروشتی توێژینه‌وه‌كه ده‌گونجێت، نمونه‌ی توێژینه‌وه‌كه بریتی بوو له (439) خوێندكار له زانكۆكانی كۆیه و ڕاپه‌رین. پێوەری (فشاری ئەکادیمی) به‌كارهێنراوه كه له لایه‌ن (2006Barraza, ) دروستكراوه و بنیادناراوه وه‌ك ئامرازی توێژینه‌وه‌كه. دوای ده‌رهێنانی راستگۆیی و جێگری بۆ پیوه‌ره‌كه و گونجاندنی له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی كوردی دابه‌شكرا به‌سه‌ر نمونه‌ی توێژینه‌وه‌كه ، هه‌گبه‌ی ئاماری (SPSS) به‌كارهێنراوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان و شیكردنه‌وه‌ی داتاكان، وه گرنگترین ئه‌نجامه‌كان ئه‌م تویژینه‌وه‌یه ده‌ریخست كه (80%) خوێندكاران فشاری ئه‌كادیمیان هه‌یه به ئاستیكی ناوه‌ند، وه باوترین فشارهێن لای خوێندكاران زۆری ئه‌ركه‌كان و ڕاپۆرته ئه‌كادیمیه‌كانه به ڕێژه‌ی (91%)، وه هه‌روه‌ها هه‌ستكردن به ماندوێیهتی به‌رده‌وام به ڕێژه‌ی (85%) نیشانه‌ی فشاری ئه‌كادیمیه لای خوێندكاران و وه خوێندكاران بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ فشاره‌كانیان ستراتییجیهتی توانای بوێرانه و دانانی پلان بۆ ئه‌ركه‌كانیان به‌كارده‌هێنن به ڕێژه‌ی (87%). وه له كۆتایدا توێژه‌ران كۆمه‌ڵێك ڕاسپارده و پێشنیازیان خستۆته ڕوو.