كامران طاهر سعید؛ ڕۆژان كامران كریم
پوخته
به‌هۆی دیارده‌ی به‌دیلگرتنی شار بۆ ئاڕاسته جیاوازه‌كانی شار، ژماره‌یه‌ك گوند و نشینگه دێنه ...
زیاتر بخوێنەوە
به‌هۆی دیارده‌ی به‌دیلگرتنی شار بۆ ئاڕاسته جیاوازه‌كانی شار، ژماره‌یه‌ك گوند و نشینگه دێنه ناو سنوری شاره‌وانی و شار به‌دیلیان ده‌گرێت. به‌م شێوه‌ش تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی شاره‌كه‌یان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێت، به‌مه‌ش ده‌بنه به‌شێك و گه‌ڕه‌كێكی شاره‌كه. سه‌باره‌ت به ناوچه‌ی لێكۆڵینه‌وه ئه‌م دیارده‌یه له قۆناغی مۆرفۆلۆجی یه‌كه‌م ودووه‌م وسێیه‌م سه‌ریهه‌ڵنه‌داوه، به‌ڵام له قۆناغی مۆرفۆلۆجی چواره‌مدا دیارده‌كه سه‌ریهه‌ڵداوه، بۆ یەكهمجار گوندی كێله‌خواره به‌دیلگیراوه ، هاتۆته ناو سنوری شاره‌وانی له باكوری شاره‌كه و ڕوبه‌ری ده‌گاته (32,26) هێكتار و به ڕێژه‌ی (3,2%) به‌شداری له ڕوبه‌ری شار كردووه. ژماره‌ی دانیشتوانیش (223) كه‌س بووه به ڕێژه‌ی (0,4%) به‌شداری له ژماره‌ی دانیشتوان كردووه، هه‌روه‌ها له قۆناغی مۆرفۆلۆجی پێنجه‌م ژماره‌یه‌ك گوند و نشینگه‌ی تر به‌دیلگیراون وهاتوونه‌ته ناو سنوری شاره‌وانی، وه‌ك گوندی هه‌واوان له ڕۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه و ڕوبه‌ری ده‌گاته (158) هێكتار به ڕێژه‌ی (7,4%) به‌شداری ڕوبه‌ری شاری كردووه، زهوییهسپی به هه‌مان شێوه نشینگه‌یه‌كی بچوكه له باشوری شاره‌كه و ڕوبه‌ری ده‌گاته (124) هێكتار و به‌ڕێژه‌ی (6%) به‌شداری له ڕوبه‌ری شاردا كردووه، گوندی ماممەحموده له ڕۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه و بناری چیای هه‌یبه‌تسوڵتان، ڕوبه‌ری ده‌گاته (26,6) هێكتار و به ڕێژه‌ی (1,2%) به‌شداری له ڕوبه‌ری شار كردووه، هه‌روه‌ها گوندی هه‌رمۆته له باشوری ڕۆژئاوای شاره‌كه له‌م قۆناغه‌دا به‌دیلگیراوه، ڕوبه‌ری ده‌گاته (93,4) هێكتار و به ڕێژه‌ی (4,4%) به‌شداری له ڕوبه‌ری شاردا كردووه. به‌م شێوه‌یه له ماوه‌ی لێكۆڵێنه‌وه ژماره‌یه‌ك گوند و نشینگه هاتونه‌ته ناو سنوری شاره‌وانی وه‌ك (كێله‌خواره، هه‌واوان، هه‌رمۆته، زهوییهسپی، ماممەحموده) ڕوبهریان ده‌گاته (433,8) هێكتار و به‌ڕێژه‌ی (20,44%) به‌شدارییان له ڕوبه‌ری شاردا كردووه، كه ڕوبه‌ری گشتی شار ده‌گاته (2122,2) هێكتار. ژماره‌یه‌ك هۆكار گاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه وه‌ك سروشتی، دیمۆگرافی، ڕامیاری و كارگێری، پلانڕێژی، ...هتد هه‌بووه. له داهاتوو ژماره‌یه‌ك گوندی تر دێنه ناو سنوری شاره‌وانی وه‌ك عەوداڵان، شیله، تۆبزاوا، قه‌یسه‌ری كه ڕوبهریان ده‌گاته (17012,25) هێكتار. ئه‌م توێژینه‌وه له سێ باس پێكهاتووه ئه‌وانیش باسی یه‌كه‌م تایبه‌ته به‌ناساندنی به‌دیلگرتنی شار و ناوچه‌ی لێكۆڵینه‌وه، باسی دووه‌م تایبه‌ته به قۆناغه مۆرفۆلۆجیهكانی به دیلگرتنی شاری ناوچه‌ی لێكۆڵینه‌وه، باسی سێیه‌م تایبه‌ته به هۆكار و اهاتووی به‌دیلگرتنی شار و كاریگه‌ری له‌سه‌ر فراوانبوونی شاری كۆیه