لیا حسن محمد
پوخته
ئامانجى ئەم توێژینەوەیە هەوڵدانە بۆ زانينى نامۆبوونى دەروونى-سياسى لای گەنجانى شارى قەڵادزێ، هه‌روه‌ها ...
زیاتر بخوێنەوە
ئامانجى ئەم توێژینەوەیە هەوڵدانە بۆ زانينى نامۆبوونى دەروونى-سياسى لای گەنجانى شارى قەڵادزێ، هه‌روه‌ها زانينى نامۆبوونى ده‌روونى- سياسى لاى گه‌نجانى شارى قه‌ڵادزێ به پێى گۆڕاوى ڕه‌گه‌ز (نێر، مێ). كه نمونه‌ى توێژينه‌وه‌كه پێكهاتووه له (470) گه‌نج له‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز، كه (289) نێر و (181) مێ بوون. توێژه‌ر بۆپێوانهكردنى نامۆبوونى ده‌روونى، پێوه‌رى (علوان:2014) ى به‌كارهێناوه، وه بۆ پێوانه‌كردنى نامۆبوونى سياسى، پێوه‌رى (عبدألله:2010) ى به‌كارهێنا. توێژه‌ر تايبه‌تمه‌ندى سايكۆمهترى بۆ هه‌ردوو پێورهكه ئه‌نجامدا به‌جۆرێك ڕاستگۆيى ڕواڵه‌تى هه‌ريه‌كێكيان (100%) بوو، وه جێگريش بۆ هه‌ردوو پێوه‌ره‌كه به ڕێگه‌ى (ئهلفاكرۆنباخ) ده‌رهات به‌جۆرێك كه نامۆبوونى ده‌روونى (0,84) و نامۆبوونى سياسى (0,96) بوو. پاشان ده‌رئه‌نجامه‌كانى توێژينه‌وه‌كه ده‌ريانخست كه هه‌ريه‌ك له نامۆبوونى ده‌روونى- و سياسى لاى گه‌نجانى شارى قه‌ڵادزێ له ئاستێكى به‌رزدايه، هه‌روه‌ها هه‌ريه‌ك له نامۆبوونى ده‌روونى- و سياسى به‌پێى گۆڕاوى ڕه‌گه‌ز، له (مێ) دا زياترن وه‌ك له (نێر). پاشان توێژه‌ر بۆ هه‌ريه‌ك له ئه‌نجامه‌كانى ئامانجى توێژينه‌وه‌كه شيكردنهوه و لێكدانه‌وه‌ى زانستى وردى كردووه به پێى كۆمه‌ڵگه‌ى توێژينه‌وه‌كه