حسین اسماعیل علی؛ سەرحەد محەمەد سەمین
پوخته
پرۆگرامەکانى خوێندن لە هەموو کۆمەڵگەیەکدا بە چەقی پرۆسەى فێرکردن و فێربوون دادەنرێن. ئەم پرۆگرامانە ...
زیاتر بخوێنەوە
پرۆگرامەکانى خوێندن لە هەموو کۆمەڵگەیەکدا بە چەقی پرۆسەى فێرکردن و فێربوون دادەنرێن. ئەم پرۆگرامانە ڕەنگدانەوەى فەلسەفەى پەروەردەى کۆمەڵگەن، هەر لەوێشەوە ئامانجە پەروەردەییەکانى بۆ دادەنرێت، دواجاریش لە شێوەى پەرتووکى خوێندندا دەخرێتەبەردەستى مامۆستایان و خوێندکاران. بە گوێرەى ئەم ئامانجانە کۆمەڵگە و وەزارەتە پەیوەندییدارەکانى بواری پەروەردە و فێرکردن، پێشبینی ئەوە دەکەن کە لەدواى جێبەجێکردنى ئەم ئامانجانە، چى هاووڵاتییەک و پسپۆڕێک بۆ ژیانى کۆمەڵگە ئامادە دەکەن و پێدەگەیەنن. دانەران و ئامادەکارانى پرۆگرامەکانى خوێندن، وشیارن بە فەلسەفەى پەروەردەى کۆمەڵگەکەیان و کولتوور و ئاستى گەشە و پێشکەوتن و داواکاریی و کێشەکانى کۆمەڵگە و تایبەتمەندى و گەشەى خوێندکاران؛ هەتا بتوانن لە ژێر ڕۆشنایی ئەوانەدا پرۆگرامێک دابنێن لەگەڵ ڕۆحى سەردەمدا بگونجێت. بەشێوەیەکى گشتی بنەما سەرەکییەکانى پرۆگرامەکانى خوێندن پێکهاتووە لەبنەما(فەلسەفیی، کۆمەڵایەتیی، دەروونیی و مەعریفیی). ئامانجى ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە ناسینى هەریەکە لەو بنەمایانە و کاریگەرییان لەسەر پرۆگرامەکانى خوێندن. توێژەران لەم توێژینەوەیەدا گەیشتوونەتە کۆمەڵە ئەنجامێک و لە کۆتایی توێژینەوەکەشدا، ڕاسپاردە و پێشنیارەکانى خۆیانیان خستۆتەڕوو.