سیران محمدرەشید
پوخته
گونجاندنى دەرونى ، یەکێکە لە بابەتە گرنگەکانى زانستى دەروناسى ، لەبنەڕەت دا لەزانستى بایۆلۆژیەوە ...
زیاتر بخوێنەوە
گونجاندنى دەرونى ، یەکێکە لە بابەتە گرنگەکانى زانستى دەروناسى ، لەبنەڕەت دا لەزانستى بایۆلۆژیەوە وەرگیراوە ، لەڕێگەى گونجاندنى تاکەوە بڕیار لەسەر ڕادەى دەروندروستى تاک دەدرێت ، دەروون دروستە یان شڵەژاوە ؟ چونکە ئەگەر تاک لە پەیوەندیەکانى دا گونجاندنى هەبێت ، ئەم گونجاندنە ئاماژەیەکى ئەرێنیە بۆکەسایەتى تاک ، ئەم توێژینەوە: ( ئاستى خۆگونجاندنى دەرونى خوێندکارانى دەرەوەى شار، کۆلێژى پەروەردەى بنەڕەت/ لەزانکۆى گەرمیان _ توێژینەوەیەکى مەیدانیە ) .ئامانجى ئەم توێژینەوە (پێوانى ئاستى خۆگونجاندنى دەرونى خوێندکارانى دەرەوەى شارە لە کۆلێژى پەروەردەى بنەڕەت /زانکۆى گەرمیان) .نمونەى ئەم توێژینەوە کە پێکهاتبوو لە (٤٩) خوێندکارى دەرەوەى شار لەبەشەکانى ( کوردى ، عەرەبى ، کۆمەڵایەتى ، وەرزش ) . سەرجەم قۆناغەکانی ئەو بەشانە بەشێوەیەکى هەرەمەکى وەرگیراون ، میتۆدى ئەم توێژینەوە وەسفى شیکارییە . توێژینەوەکە گەشتووەتە ئەو ئەنجامەى هەستکردنى خوێندکارانى دەرەوەى شار بەخۆگونجاندنى دەرونى لەگەڵ خودو دەوروبەردا لە ئاستێکى باشدایە.