ئەڤین جەمال حوسێن؛ سازان رەزا موعین
پوخته
لە ئێستادا فێربوونى زمانى دووەم بووە بە پێویستییەکى سەردەم بۆ مرۆڤ، بە شێوەیەک کە دایکان و باوکان هەر ...
زیاتر بخوێنەوە
لە ئێستادا فێربوونى زمانى دووەم بووە بە پێویستییەکى سەردەم بۆ مرۆڤ، بە شێوەیەک کە دایکان و باوکان هەر لە سەرەتاى تەمەنى منداڵەکانیان ئارەزوو دەکەن،کە جگە لە زمانى دایک فێرى چەند زمانێکى تریش ببن، بە تایبەتى زمانى ئینگلیزى کە لە ئێستادا بۆتە زمانێکى نێودەوڵەتی.
ئەم توێژینەوەیە بە شێکى ماستەر نامەکەمە، لە دوو بەش پێک هاتووە بەشى یەکەم چەمک و زاراوەى وێنەمان ڕوون کردۆتەوە و پێکهاتەى وێنە و پەیوەندى وێنە و زمانمان باسکردووە، بەشى دووەمیش باسی وێنە و ڕۆڵى وێنەمان کردووە لە سیستەمى پەروەردەدا، هەروەها باسی ئامانجی زمانیمان کردووە لە بەکارهێنانى وێنەکاندا.
هەستى بینین چالاکترین هەستە لە کردە بیرییەکاندا،چونکە بەشێکى زۆرى وێناکردنە هزرییەکان لە ڕێگاى وێناکردنە وێنەییەکانەوەیە.
زمانى فێرکردن کە زمانى ئینگلیزییە لە پەرتووکى بازنەى یەکەمى قوتابخانەى(ئیشقى بنەڕەتى-هەولێر) گرنگى بە وێنە فێرکارییەکان داوە، بۆ دروستکردنى پاڵنەریک بۆ ئاراستەکردنى ئەنجامە فێرکارییەکان گەشەى بیرى لاى فێرخوازان، چونکە زۆربەى کات وێنەکان زمانحاڵى واقعن و نزیکترن لە بیرى فێرخوازەوە بە بەراورد بە زمانێکى ئەبستراکت بۆ فێرکردن.