Aria Yaseen Abdullah؛ یادگار علی عەلی محەمەد
پوخته
فیلم-كارتۆن، لەو بابەتانەیە منداڵان لەڕێگەی هۆیەل و ئامرازە میدیاییەكان ـەوە تەماشای دەكەن، بەشێك ...
Read More
فیلم-كارتۆن، لەو بابەتانەیە منداڵان لەڕێگەی هۆیەل و ئامرازە میدیاییەكان ـەوە تەماشای دەكەن، بەشێك لەكاتەكانیان پێوەی سەرقاڵ دەبن. ئەم توێژینەوەیە: (كاریگەریی فیلم-كارتۆن لەسەر گەشەی زمان لای منداڵ)، بەئامانجی: زانینی ڕادەی كاریگەری ئەو ژانەرە میدیاییە لەسەر لایەنی گەشەی زمان لەلای منداڵان، هەروەها گەیشتن بەزانینی جۆری زمانی بەكارهاتوو لە فیلم-كارتۆن ـی تەماشاكراو لەلای منداڵانی هەرێمی كوردستان و ناوەڕۆكی فیلم-كارتۆنەكان و ئامرازی بەكارهاتوو بۆ تەماشاكردنیان، ئەنجامدراوە. توێژینەوەكە لەڕووی جۆرەوە بە (توێژینەوەی وەسفی) دادەنرێت، ڕێبازی (ڕووپێوكاری) لەڕێگەی بەكارهێنانی فۆرمی ڕاپرسی، وەك ئامرازێك بۆ زانینی گۆشەنیگای بژاردەیەك لە مامۆستایانی زانكۆی گەرمیان سەبارەت بەكاریگەریی تەماشاكردنی فیلم-كارتۆن لەسەر گەشەی زمان لەلای منداڵەكانیان بەكارهاتووە، بۆئەو مەبەستەش (33) مامۆستای هاوسەردار لەڕەگەزی (نێر) و (مێ) بەشێوەی هەڕەمەكی ڕێكخراو بە مشتەی توێژینەوەكە وەرگیراون.
بواری كاتی توێژینەوەكە بریتیە لەماوەی نێوان (1ـی نیسان - 1ـی حوزەیرانی 2021) و هەرچی سنوری شوێنیش خۆی لە قەزای كەلار - ناوەندی ئیدارەی گەرمیان دەبینێتەوە كە كۆلێژەكانی پەروەردە، پەروەردەی بنەڕەت، پزیشكی گشتی و زانست و بەشەزانستییەكانی یاسا، ئەندازیاری شارستانی لەزانكۆی گەرمیان ـی تێدایە، سنوری مرۆیی توێژینەوەكەش پێكهاتووە لەومامۆستایانەی زانكۆی گەرمیان كە منداڵی تەمەن (دوو – شەش) ساڵیان هەیە. لەكۆتاییدا؛ توێژینەوەكە گەیشتووە بەچەند ئەنجامێكی زانستیی، گرنگترینیان:
1- جۆری زمانی زۆربەی ئەو فیلم-كارتۆنانەی منداڵان تەماشای دەكەن كوردییە.
2- تەماشاكردنی فیلم-كارتۆن كاریگەریی لەسەر وەرگرتنی وشە لەلای منداڵان هەبووە و فێری دەربڕینی ڕستەی تەواو كردوون.
3- تەماشاكردنی فیلم-كارتۆن، بووەتەهۆی درووستبونی پاراوی لەئاخاوتن (دەربڕینی دەنگەكانی زمان بەدروستیی) لەلای منداڵان و وایكردووە ڕۆژ دوای ڕۆژ ڕستەی نوێ دروستبكەن كە پێشتر نەیانزانیوە.
4- تەماشاكردنی فیلم-كارتۆن، بووەتەهۆی درووستبونی پاراوی لەئاخاوتن (دەربڕینی دەنگەكانی زمان بەدروستیی) لەلای منداڵان.