أحمد طه علي؛ أحمد عزيز عبدالله؛ محمد مهدى كريم
پوخته
وشكه‌ساڵی یه‌كێكه له مه‌ترسییه ئاووهه‌وایی و ژینگه‌ییه‌كان، ئه‌م دیارده‌یه له هه‌موو ...
زیاتر بخوێنەوە
وشكه‌ساڵی یه‌كێكه له مه‌ترسییه ئاووهه‌وایی و ژینگه‌ییه‌كان، ئه‌م دیارده‌یه له هه‌موو ناوچه‌یه‌ك ڕوو ده‌دات ته‌نانه‌ت له‌و ناوچانه‌ش كه ڕێژه‌ی بارانیان زۆره. هەرچەند پارێزی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه به ناوچه‌یه‌كی باراناوی لەقەڵەم دەدرێن، به‌ڵام بارانەكەیان جێگیر نییه‌و توشی هەڵبەزودابەزو وشكەساڵی ده‌بێت. توێژینەوەكەمان جه‌خت له‌سه‌ر شیكردنه‌وه‌ی ئاماری و سینۆپتیكی دیارده‌ی وشكه‌ساڵی دەكاتەوە، به به‌كارهێنانی داتای هه‌ردوو بنكه‌ی ئاووهه‌وایی ئه‌وروپی و ئه‌مریكی (ECMWF & NOAA). ئامانجی توێژینه‌وه ناسین و خستنه‌ڕووی ڕادەو دووبارەبونەوەی ماوه‌كانی وشكی مانگانەو وشكه‌ساڵییه له‌گه‌ڵ هۆكارە سینۆپتیكییەكانی ڕوودانی وشكەساڵی. توێژینەوە بەچەند ئەنجامێك گەیشت، گرنگترینیان: سێ ساڵ بە وشكەساڵی بەرفراوان دەستنیشانكرا (1998-1999)،(2007-2008، 2008-2009)، هەروەها دەركەوت ژمارەی دووبارەبونەوەی ڕادەی وشكی مانگانە لە ماوەی توێژینەوە جیاوازە بەم جۆرە (وشكی زۆربه‌هێز 39 جار، وشكی مامناوه‌ند24 جار، وشكی لاواز 20 جار، وشكی به‌هێز 16جار‌و وشكی نۆرماڵ 109جار ). ئەنجامێكی تر پیشانیدا لە ماوەی توێژینەوە مانگی (تشرینی یەكەم و مایس) بە ڕادەی وشكی زۆر بەهێز كاریگەرترین مانگەكان بە وشكی بوون. هاوكات بە پێی جیاوازی شوێنی تێكڕای ڕادەی وشكەساڵی دەركەوت وێستگەی پێنجوێن لە وێستگەكانی تر زیاتر بە تێكڕای نرخی وشكەساڵی لە ماوەی توێژینەوە كاریگەربووە. هەروەها هۆكارە سینۆپتیكیە كاریگەرەكان لەسەر ڕوودانی دیاردەكە ئەمانەن: لەئاستی ڕووی دەریا زاڵبوونی بەرزەپەستانی سیبیری بەسەر ناوچەی توێژینەوەو دەریای ناوەڕاستدا، یان دروستبوونی پشتێنەی بەرزەپەستان لە ئازۆرییەوە بۆ سیبیری. لە ئاستی (850 هـ.پ) پێشڕەوی پشتێنەی بەرزەپەستانی نیمچەخولگەیی بەتایبەت زاڵبوونی بەرزەپەستانی عەرەبستان و پشتۆكەكەی لەسەر ناوچەی توێژینەوە، لە ئاستی (500ھـ.پ) جوڵەی ئاسۆیی بایەكان و شێوازی پشتۆكی هێڵەكانی یەكسانی پەستان(Ridge)، هەریەك لەم شێوازە سینۆپتیكیانە لە ئاستە جیاوازەكانی پەستان، هۆكاری ڕوودانی وشكەساڵین لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە