بێستون ئەبوبەکر عەلی
پوخته
مرۆڤەکان توانایان هەیە، بە زیادتر لە زمانێك خولیا و ئارەزووەكانی بخەنەڕوو، وەك (زمانی ئاماژە(جەستە)، ...
زیاتر بخوێنەوە
مرۆڤەکان توانایان هەیە، بە زیادتر لە زمانێك خولیا و ئارەزووەكانی بخەنەڕوو، وەك (زمانی ئاماژە(جەستە)، زمانی غەریزەیی، زمانی هزریی.. تاد)، كە لە ئەم توێژینەوەیەدا مەبەستمان ئەم جۆرە زمانانە نییە، بەڵكوو مەبەستمان بەرهەمی زمانە، كە ئاخاوتن و دەربڕینەكان دەگرێتەوە، كە بە دەم گۆدەكرێن و بە گوێ دەبیسترێن، یان بە دەست دەنووسرێن و بە چاو دەخوێندرێنەوە. لێرەوە زمان وەک ئامڕازێك بینراوە، بۆ ئەوەی مرۆڤ بیروبۆچوونی خۆی پێدەرببڕێت. دەنگەكان بە شێوەیەكی فیزیایی لە ڕێگەی كۆئەندامی هەناسەدانەوە دروستدەبن، هەر دەربڕاوێكی زمانيی پێویستی بە بڕێك لە وزە هەیە، بۆ ئەوەی دەرببڕدرێت، كە دەربڕدرا بە خێرایی لە ڕێگەی هەواوە بە گوێگر دەگات و پێوەندییەكانی نێوان مرۆڤەكان دروستدەکەن. مرۆڤەكانیش زۆربەی كات لە ڕێگەی زمانەكەیانەوە ناوێك دەنێن، یان خۆیان و زمانەكەیان بە نەتەوەیەك، یان وڵاتێك دەناسێنن و خزمەتی خۆیانی پێدەكەن.
چێوەی توێژینەوەكە نمونەی زۆر هەڵناگرێت، نمونەكانیش لە بواری (فەلسەفەی زمان، زانستی زمان، ئاخاوتنی ڕۆژانە، بەراوردی زمانی كورديی و بیانيی، زمان و ئایین... تاد)، وەك مشتێك نمونەی خەروارێك هێنراوەتەوە. واتە بۆ هەریەك لە ئەم ناونیشانە نمونەیەك، یان زیادتر هێنراوەتەوە، بۆ ئەوەی ئەنجامی بابەتەكە بخرێتەڕوو. ئەگەرچی چەندین نمونەی تریش ئاسانبووە بهێنرێتەوە، بەڵام دواجار بە جۆرێک لە دووبارەبوونەوە زانراوە، هەر لەبەر ئەم هۆكارەبووە، خۆمان لە هێنانەوە نمونەی زۆر بواردووە. ئەم توێژینەوەیە لە چەند ئاستتێكی ترەوە دەتوانرێت لە لایەن توێژەرانی بە ئەزموون و زانایانی زانستی زمانەوە فراوانبكرێت، كە بە هیواین ئەم كارە بكرێت. واتە دەتوانرێت بیروڕای زانستیی لە ئەم بوارەدا زیادتر بخرێتەڕوو. ناوەڕۆكەكەیشی زیادتر ورژاندنی بیری بۆ بابەتەکانی زانستی زمان تێدایە.