ساكار ئه‌نوه‌ر حه‌ميد
پوخته
گواستنه‌وه‌ى پوخته‌ى بيرۆكه‌يه‌ك كه ده‌توانرێ له ڕێگاى په‌يامه‌وه‌ه بگه‌يه‌ندرێ، به به‌كارهێنانى ...
زیاتر بخوێنەوە
گواستنه‌وه‌ى پوخته‌ى بيرۆكه‌يه‌ك كه ده‌توانرێ له ڕێگاى په‌يامه‌وه‌ه بگه‌يه‌ندرێ، به به‌كارهێنانى (وشه، هێما، وێنه، ده‌نگ و ڤيديۆ)كانه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت، به پرۆسه‌ى بهكۆدكردن ناوده‌برێت. زۆربه‌ى زمانه‌وانان پێيانوايه، زمان كۆده. كۆد له زماندا ئه‌و فۆڕمانه‌ن ، كه له‌پاڵ يهكتريدا ڕيزدهكرێن بۆئه‌وه‌ى فرێز و ڕسته و دانه‌ى تريان لێ به‌رهه‌م بێت. جگه‌له‌مه‌ش، مه‌رجه كۆد بۆ پهيوهنديكردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكيدا به‌كاربێت. هه‌موو پهيوهنديكردنهكانيش به نێره‌ر ده‌ست پێده‌كات، كه پهيامهكه به‌شێوه‌ى هێما به‌كۆد ده‌كات بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ى بيرۆكه‌كه.
ئەم پرۆسەیە لایەنى زمانى و نازمانى تێدا بەشدارى دەكات، كە تاك لەكاتى پەیوەندیكردندا جگە لە قسەكردن زمانى جەستەش بەكاردێنێت. زمانى شیعریش بە پێچەوانەى زمانى ئاخاوتن و پەیوەندیكردن،زمانێكى تەواو ئاڵۆزە چونكە كات و شوێن و ڕێزمان، هەروەها یاساكانى واتاسازى و ڕێنووس سنوورى بۆ ناكێشن و لە دەسەڵاتى كەم ناكەنەوە.
لێكۆڵينه‌وه‌كه به‌ناونيشانى (بهكۆدكردن له پرۆسه‌ى پهيوهنديكردن دا)يه، هه‌وڵدراوه په‌يوه‌ندييه زمانى و نازمانييهكان له ڕێگاى كۆده‌وه بخاته‌ڕوو. ڕێبازى لێكۆڵينه‌وه‌كه بريتييه له ڕێبازى( وه‌سفى_شيكارى). لێكۆڵينه‌وه‌كه پێكهاتووه له دوو ته‌وه‌ره و پێشه‌كى و ئه‌نجام و ليستى سه‌رچاوه‌كان له‌گه‌ڵ پوخته‌ى توێژينه‌وه‌كه به زمانى عه‌ره‌بى و ئينگليزى.