aso Nariman Subhany؛ على طاهر لطیف
پوخته
بوەیهییەکان یەکێکبوون لە بنەماڵە فەرمانڕەواکانى نێو (خیلافەتى عەباسى). لە ماوەى حوکمڕانیاندا زیاتر ...
Read More
بوەیهییەکان یەکێکبوون لە بنەماڵە فەرمانڕەواکانى نێو (خیلافەتى عەباسى). لە ماوەى حوکمڕانیاندا زیاتر لە سەد (١٠٠) ساڵ دەسەڵاتیان هەبووە. لە ئەو ماوەیەدا چەندین کەسى نێو بنەماڵەکە بوون بە خاوەن دەسەڵات. سیاسەتى بوەیهییەکان وابووە ڕێگە بدڕێت بە نەتەوە جیاوازەکان کیانى تایبەت بە خۆیان هەبێت و، لە ژێر چەترى دەسەڵاتى ئەواندا حوکمڕانى ناوچەکانى خۆیان بکەن. کوردیش وەک هەریەکێک لە نەتەوەکانى ژێر دەسەڵاتى خیلافەتى عەباسى و بنەماڵەى بوەیهییەکان، چەند کیان و دەسەڵاتێکیان دامەزراندووە، لە ڕۆژگارى ئەمڕۆدا بەو دەسەڵاتانە دەوترێت میرنشین.
لەگەڵ دامەزراندنى هەر دەسەڵاتێک یان میرنشینێکدا لەلایەن کوردەکانەوە، پەیوەندیەک لەگەڵ بوەیهییەکاندا دروست بووە، بە حوکمى ئەوەى ناوچە کوردییەکان بە شێک بوون لە سنوورى خیلافەت و دەسەڵاتى بوەیهیەکان، جا پەیوەندیەکە ئاشتى و هاوکاریکردنى یەکتر بووبیت، یان شەڕ و ململانێى یەکتر. ئەگەر بهاتایە میرنشینەکە لە بەرژەوەندى دەسەڵاتى بوەیهیی و لە سنوور و سیاسەتى ئەوان دەرنەچوایە، ئەوا پەیوەندیەکە دەڕۆیشتە نێو چوارچێوەى پەیوەندییەکى دۆستانە و هاوکارى یەکترکردن،خۆ ئەگەر بە پێچەوانەشەوە بووایە، ئەوا شەڕ و ململانێى سەربازى بەدواى خۆیدا دەهێنا.
ئەگەر سەیرى دۆخەکە بکەین، لە ماوەى هاتنى ئاینى ئیسلام بۆ ناوچەکە، هەر لە سەردەمى (خیلافەتى ڕاشدین)ەوە تاوەکو کۆتایى دەسەڵاتى خیلافەتى عەباسى، لە هەموو بواڕێکدا سەردەمى دەسەڵاتى بوەیهییەکان، سەردەمێکى زێڕین بووە بۆ کورد و دروستبوونى کیانى سیاسى خۆیان، بەڵام بەهۆى ململانێى نێوان میرنشینە کوردییەکان و بنەماڵە فەرمانڕەواکانى کورد، کوردەکان نەیانتوانیوە بە پێى پێویست سوود لە دۆخەکە وەربگرن.