سامان عیزەدین سەعدوون؛ دیار مەردان محەمەد
پوخته
توێژینەوەکە بەشێکە لە بەشەکانى نامەى ماستەرەکەمان بە ناوى (پێگەى مەلاى جەبارى لە شیعرى کوردیدا)، ئەم ...
زیاتر بخوێنەوە
توێژینەوەکە بەشێکە لە بەشەکانى نامەى ماستەرەکەمان بە ناوى (پێگەى مەلاى جەبارى لە شیعرى کوردیدا)، ئەم بەشە سەرەتایەکە بۆ ناساندنى زار و زمان و شیعر و ئەدەب و مێژووى گۆران کە چەندین شاعیرى ناودارى گەلەکەمان بەم زارە شیعریان نووسیوە و گەنجینەیەکى دەوڵەمەندە بۆ مێژووى ئەدەبى کوردى، چونکە هەندێک لە لێکۆڵەرانى ئەدەبى کوردى پێیان وایە سەرەتاى مێژووى ئەدەبى کوردى بەم زارە دەستى پێکردووە، ئەدەبى زارى گۆران ڕۆڵێکى گەورە و گرنگى گێڕاوە لە دەوڵەمەند کردن و بە زیندووى هێشتنەوەى زمان و فەرهەنگ و ئەدەب کلتور و ڕۆشنبیرى کوردى، سەرەتاى سەرهەڵدانى ئەدەبى زارى گۆران دەگەڕێتەوە بۆ پیش سەرهەڵدانى ئاینى ئیسلام کە لە نوسراوى ئاینى کۆنى زەردەشت و دواتریش نوسراوە ئاینییەکانى یارسانەوە سەرچاوەى گرتووە تا گەیشتووە بە قۆناغێک کە بە قۆناغى گەیشتنە لوتکە ناودەبرێ ئەم قۆناغەش دەکەوێتە سەدەى نۆزدەى زاینییەوە، ئەدەبى زارى گۆران خاوەن تایبەتمەندى و گرنگى خۆیەتى کە جیاى دەکاتەوە لە ئەدەبى زارەکانى ترى زمانى کوردى