فازیل مجید محمود؛ مریوان حمەکریم احمد
پوخته
وێنە کۆڵەکە و جەوهەرى شیعرە و ڕەگەزێکى گرنگى بنیاتنانى دەقى ئەدەبییە. دەتوانین بلێین، وینەى هونەرى، ...
زیاتر بخوێنەوە
وێنە کۆڵەکە و جەوهەرى شیعرە و ڕەگەزێکى گرنگى بنیاتنانى دەقى ئەدەبییە. دەتوانین بلێین، وینەى هونەرى، ئەو ئامرازە هاوچەرخەیە، کە لە ڕێگەیەوە دەگەین بە ئەزموونى شاعیر و هاوبەشى لە هەست و سۆزەکانیدا دەکەین و پەى بە بیرکردنەوەکانى دەبەین. بێگومان بەشى هەرە زۆرى ئەو وینە شیعریانەى، کە شاعیران بەرهەمیان هێناوە، لە هونەرەکانى ڕەوانبێژى و بەتایبەتى ڕوونبێژییەوە سەرچاوەیان گرتووە. لەوانەش وەکو هونەرەکانى ( چواندن، خواستن، درکە). هەر بۆیە هەموو ئەو هۆکارانە پێکەوە وایان لێ کردین، کە ئێمە لەم توێژینەوەیەدا ئاوڕ لە ئەم لایەنە گرنگەى شیعرى یەکێک لە شاعیرانى سێکوچکەى بابان، کە ئەویش ( سالمى ساحێبقران)ە، بدەینەوە.
لەم توێژینەوەیەدا سوود لە میتۆدى وەسفیى شیکارى وەرگیراوە، سەرەتا باسمان لە ڕوونبێژى کردووە و دواتر وێنەى لێکچواندن و خواستن و درکەیمان لە هەناوى شیعرەکانى شاعیرەوە دەرهێناوە و بە وێنە و هێڵکاریش خستوومانەتە ڕوو. لە پاش پێشکەشەکردنى دەرئەنجامەکان لیستى سەرچاوەکانمان ڕیز کردووە