سازان رەزا موعین
پوخته
لەم توێژینەوەیەدا جۆرەکانی ڕستە لەزمانی ئاماژەدا خراونهتە ڕوو، لەڕێی شرۆڤەی وردی ڕستەکانەوە ڕووندەبێتەوە، ...
زیاتر بخوێنەوە
لەم توێژینەوەیەدا جۆرەکانی ڕستە لەزمانی ئاماژەدا خراونهتە ڕوو، لەڕێی شرۆڤەی وردی ڕستەکانەوە ڕووندەبێتەوە، کە هەمووجۆرەکانی ڕستە بەپێی ناوهڕۆك و مەبەستەکان لەسیاقە جۆربەجۆرەکاندا خراونهتهڕوو كه نابیستان بۆ پەيوەندیکردن لەنێوان خۆیاندا و، پەیوەندیکردن بە دەوروبەرەوە بەکاریدەهێنن وپەیامەزمانییەجۆراوجۆرەکانی پێدەگوێزنەوە، ئەمەش ئەوەدەگەیەنێت کەزمانی ئاماژەی کوردی خاوەنی ڕێزمانێکی تایبەت بە خۆیەتی جیاوازە لەڕێزمانی زمانی گۆكراوی کوردی ،ئەمەش پێچەوانەی ئەو بۆچوونە هەڵەیەیە دەربارەی ڕێزمانی زمانی ئاماژە، کەدەگوترێت، ڕێزمانی زمانی ئاماژەی هەروڵاتێک لەسەرزمانە گۆكراوەکەی هەمان وڵات دادهڕێژرێتەوە، بێگومان ئەم بۆچوونەش بەبێ بوونی زانیاریی لەسەرزمانی ئاماژە سەری هەڵداوە.
ئهم توێژینەوەيه لەپێشەکی ودووبەش پێکهاتووە، بەشی یەکەمی توێژینەوەکە تەرخانکراوە بۆ چەند بابەتێک : پێناسەی چەند چەمکێک، ڕیزمان وئاستەکانی ڕێزمان و پێناسەى ڕستەو،خستنەڕووی بنەماسەرەکییەکانی ڕستە لەزمانی ئاماژەو دانانی یەکە ئاماژەییەکان لەزمانی ئاماژەدا. بەشی دووەمی توێژینەوەکە بۆخستنە ڕووی جۆرەکانی ڕستەیە لە ڕووی ناوەڕۆکەوە بەپشت بەستن بە نموونە لە زمانی گۆكراوو وەرگێڕانێتی بۆزمانی ئاماژە بەجێبەجێکردنی یاسای ڕێزمانی تایبەت بۆدروستکردنی جۆرەکانی ڕستە لەزمانی ئاماژەدا. لەپاش ئەنجام تێبينييهكان و سەرچاوەکان دێت