ئازاد عهزیز سلێمان؛ یوسف شهریف سهعید
پوخته
ئەم توێژینەوەیە پوختەی هەلێنجراوی بەشێکە لە تێزی دکتۆرا بە ناونیشانی(سیاسەت و پلانی زمان لە ڕاگەیاندندا(کەناڵە ...
زیاتر بخوێنەوە
ئەم توێژینەوەیە پوختەی هەلێنجراوی بەشێکە لە تێزی دکتۆرا بە ناونیشانی(سیاسەت و پلانی زمان لە ڕاگەیاندندا(کەناڵە ئاسمانییەکانی هەرێمی کوردستان بە نموونە).
لەم توێژینەوەیەدا، کە بە ناونیشانی(بنهما تیۆریی و بنچینهییهكانی دانانی سیاسهتی زمان)ە، تیشکمان خستۆتە سەر چەمکی سیاسەتی زمان و ئامانج و قۆناغەکانی دانانی سیاسەتی زمان، هەروەها تیۆر و ستراتیژیەتەکانی ئایدیۆلۆژیا جیاوازەکانی سیاسەتی زمان بەپێی سیستەمە سیاسیەکان شیکراونەتەوە، بەتایبەتی لە ڕووی دیاریکردنی پەیوەندی نێوان زمانەکان و کۆمەڵگە و پیادەکردنیان. بێگومان دەست تێوەردانی مرۆڤ لە زمان یاخود لە دۆخەکانی زمان شتێکی نوێ نییە، ئەمەش لەبەرئەوەی خەڵکان هەمیشە هەوڵیانداوە بۆ چاک بەکارهێنانی زمان و ڕەوانی زمان یاساگەلێک دابنێن یاخود دەست تێوەردان لە شێوەی زمان بکەن.
هەوڵمانداوە ئەو بنەما بنچینەیانە بخەینە ڕوو، کە ڕۆڵیان لە داڕشتنی سیاسەتێکی زمانی سەرکەوتوو هەیە، کە چەند بنەمایەکی بنچینەیی هەن، کە شیاوی ئەوەن لێکۆلەر و پسپۆڕانی سیاسەتی زمان گەنگەشەیان بکەن و لێیان تێبگەن جا چ بۆ دانان و بیناکردنی سیاسەتێکیی زمانی نوێ بێت یاخود بۆ گەنگەشەکردن و شیکردنەوەی سیاسەتێکی زمانیی کە لە ئارادایە. لە ئەنجامدا ئەم بنەما بنچینەیانە لە چەند خاڵێکدا پوخت دەکەینەوە. لە کۆتایی توێژینەوەکەشدا لستی سەرچاوەکان و پوختەی توێژینەوەکە بە هەردوو زمانی عەرەبی و کوردی و ئینگلیزی خراوەتە ڕوو.