نه‌ریمان عه‌بدولڵا خۆشناو
پوخته
هه‌ڵبژاردن و ده‌ستنیشانكردنی ناونیشان، یه‌كێكه له بابه‌ته هه‌ره گرنگه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی ...
زیاتر بخوێنەوە
هه‌ڵبژاردن و ده‌ستنیشانكردنی ناونیشان، یه‌كێكه له بابه‌ته هه‌ره گرنگه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی، به‌و واتایه‌ی له‌سه‌ر لێكۆڵه‌ر پێویسته بابه‌تێك هه‌ڵبژێرێت، كه خۆی ئاره‌زووی لێ هه‌بێت و له‌گه‌ڵ توانا و توانستی خۆی بگونجێت. ناونیشانی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌مان بریتییه له (لكان و جۆره‌كانی له زمانی كوردیدا)، به‌و واتایه‌ی لێره‌دا به‌شێوه‌یه‌كی فراوان باسی لكان ده‌كه‌ین له زمانی كوردیدا.
دیاریكردنی سنووری لێكۆڵینه‌وه زۆر پێویست و گرنگه، تا لێكۆڵه‌ر باسه‌كه‌ی تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵ نه‌بێت، سنووری لێكۆڵینه‌وه‌كه‌شمان له زمانی كوردیدا و نموونه و دهقهكانمان له زمانی نووسینی كوردیدا وه‌رگرتووه.
هه‌موو لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك پێویستی به ڕێباز و میتۆدێك هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵه‌ر پێوه‌ی په‌یوه‌ست بیت، له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا ڕێبازی (وه‌سفی شیكاری)مان هه‌ڵبژاردووه، به‌و واتایه‌ی باسكردنی بابه‌ته‌كه‌یه.