مستەفا ڕەزا مستەفا؛ ده‌شتی به‌هجه‌ت محه‌مه‌د
پوخته
بابەتی واتا یەکێکە لە دیاردە هەستیارەکانی زمان، تەنانەت هەندێک لە زمانەوانەکان پێیانوایە، ...
زیاتر بخوێنەوە
بابەتی واتا یەکێکە لە دیاردە هەستیارەکانی زمان، تەنانەت هەندێک لە زمانەوانەکان پێیانوایە، کە واتا گرنگترین ئاستە بۆ کارکردن، بلۆمفێڵد له‌م باره‌یه‌وه دەڵێت: (واتاناسی هه‌ر په‌یوه‌ست نییه به زمانناسیه‌وه، به‌ڵكو له هه‌موو زانسته‌كاندا هه‌یه، بۆیه ده‌كرێ له ده‌ره‌وه‌ی زمان‌ناسی دا بێت.) (سه‌لام ناوخۆش،2008: 47)، واته له‌م قۆناغه‌دا بلۆمفێڵد پێی وابوو، قسه‌كردن له‌سه‌ر واتا كارێكی گرانه و پێویسته بۆ قۆناغی پێشكه‌وتنی مرۆڤ هه‌ڵبگیرێت، چونکە ناتوانرێت واتا دەستەمۆبکرێت و سیفەتی نەگۆڕی بەسەردابسەپێنرێت، هەروەها سنوری واتا فراوانە و ناتوانرێت ڕێگە لە گەشە و فراوانبوونی بگیرێت، وشەکانی زمانیش به‌پێی مێژوو شیاوی گۆڕانن، هەم لە ڕووی فۆڕم و هەم لە ڕووی واتاوە، چونکە واتا بە هۆکار و بەپێی پێویستیی ژیانی کۆمەڵ و گەشەکردنی بوارە جیاوازەکانی ژیانی کۆمەڵ دەگۆرێت، هەربۆیە جێی خۆیەتی بە بەردەوامی بەرگی وشەکانمان بگۆڕین و خاڵیبکەینەوە لە واتا باوەکانیان، پڕیانبکەین لە وزەی نوێ، بەهای ڕاستەقینەی زمانیش لە توانای دەربڕیندایە، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی، كه واتا یه‌كێكه له‌و بابه‌ته زمانییانه‌ی، كه پێناسه‌كردن و له چوارچێوهبۆدانانی كارێكی ئاسان نییه، چونكه واتا یه‌كه‌یه‌كی سركه و به ئاسانی وه‌ك یه‌كه زمانییه‌كانی تر ده‌ستنیشان و دیاریناكرێت، هه‌ربۆیه بابه‌تی واتا به‌پێی بواری ژێرتوێژینهوه و ئه‌و ئاسته‌ی كاری له‌سه‌رده‌كرێت تایبه‌تمه‌ندیی خۆی وه‌رده‌گرێت، واته وه‌ك ئه‌و شله‌یه وایه، كه به‌پێی قه‌واره و ڕه‌نگی ئه‌و ده‌فره‌ی تێیده‌كرێت شێوه‌ی خۆی ده‌گۆڕێت، بۆیه واتاش ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ی هه‌یه و به‌رده‌وام به‌هۆی گۆڕانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به‌كارهێنانی وشه‌كان له ده‌وروبه‌ری جیاواز و به مه‌به‌ستی جیاواز و بوونی پێویستیی ئاخێوه‌ر به گواستنه‌وه و ده‌ربڕینی واتا و تێگه‌یاندنی به‌رانبه‌ر پێویستی به‌وه هه‌یه، كه وشه و ده‌ربڕاوه‌كانی زمان واتای نوێیان لێباربكات و به‌پێی پێویست وشه كۆنه‌كان به واتای نوێ بارگاویبكات و واتای زیاده و سه‌ربار بخاته‌سه‌ر واتای وشه هه‌بووه‌كانی زمان، دیاره ئه‌م هه‌نگاوه‌ش هه‌م بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێویستییه‌كانی ئاخێوه‌ر و هه‌م وه‌ك لایه‌نێكی ئابوورییكردن چاویلێده‌كرێت، بۆ نموونه وشه‌كانی خشته‌ی ژماره (1)، جگه له واتا بنه‌ڕه‌تیی و فهرههنگییهكهیان له ئێستای زمانی كوردییدا ئاخێوه‌ری كوردزمان بۆ چه‌ند واتایه‌كی تر به‌پێی بارودۆخی ئاخاوتن به‌كاریانده‌هێنێت، كه هه‌م بنه‌مای پڕكردنه‌وه‌ی پێویستییه‌كان و هه‌م بنه‌مای ئابوورییكردنی تێدا په‌یڕه‌وكراوه