مهاباد كامیل عه‌بدوڵا؛ پێشكه‌وت مه‌جید محه‌مه‌د
پوخته
سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی پیشه‌سازی و گه‌شه‌ی ئابووری و كه‌ڵه‌كه‌بوونی سه‌رمایه له ...
زیاتر بخوێنەوە
سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی پیشه‌سازی و گه‌شه‌ی ئابووری و كه‌ڵه‌كه‌بوونی سه‌رمایه له شاره گه‌وره‌كان و فراوانبوونی ڕێگاوبانه‌كان و ئاسانكاری هاتووچۆ و داهێنانه زانستیی و ته‌كنه‌لۆژییه‌كان و هۆیه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن و ڕاگه‌یاندن و ڕۆشنبیری و بایه‌خی خوێندن...هتد، به‌ربه‌سته جوگرافییهكانی نێوان نه‌ته‌وه و گروپه جیاوازه‌كانیان شكاندووه، شارستانییه‌ته جیاوازه‌كانی مرۆڤایه‌تییان ڕووبه‌ڕووی یهكتركردووهتهوه، زمانیش وه‌كو به‌شێك له كو‌لتور و ده‌ربڕی بیر و ئامرازی لێكگه‌یشتن و په‌یوه‌ندی نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا جیاوازه‌كان، پشكی گه‌وره‌ی ئه‌م به‌ریه‌ككه‌وتن و ململانێیانه‌ی به‌ركه‌وتووه. له‌ئێستادا زمانی كۆمه‌ڵگا پیشكه‌وتووه‌كان به‌پاڵپشتی هۆیه‌كانی جیهانگیری، ته‌نگیان به زۆرێك له زمانه‌كانی تر به‌تایبه‌تی زمانی كه‌میینه‌كان هه‌ڵچنیوه و خۆیان له سه‌ر حسابی ئه‌وان له‌لایه‌كه‌وه له ڕووی ژماره‌ی قسهپێكهر و له‌لایه‌كی تریشه‌وه له‌ڕووی سنوری جوگرافیای به‌كارهێنانی زمانه‌كه‌وه فراوانكردووه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر خێرایی مردنی زمانه‌كان هه‌بووه، له‌ڕووی باڵاده‌ستی و فراوانبوونی هه‌ندێك زمان و مردن و له‌ناوچوونی زمانه لاوازه‌كان. زمانی كوردیش وه‌كو زۆربه‌ی زمانه‌كانی تری جیهان، كاریگه‌ری جیهانگیریی و به جیهانیبوونی زمانیی له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتووه و مه‌ترسی خستووه‌ته‌سه‌ری، له‌ڕووی بایه‌خپێدانی زمانی بیانی له‌جیاتی فێربوونی زمانی دایك و به‌كارهێنانی له كاروباری ڕۆژانه و ڕامیاری و سیاسه‌ت و ڕاگه‌یاندن و زانست و خوێندن و بازاڕی كار...هتد، په‌راوێزخستن و دابڕانی زمانی كوردی له‌م بواره گرنگانه.