مژدە ئیسماعیل نورى
پوخته
نامۆیی دیاردەیەکە یان حاڵەتێکە کە ڕەنگە توشی هەموو مرۆڤێک ببێت و هۆکارەکانیشى جیاوازن ، بەڵام زیاتر ...
زیاتر بخوێنەوە
نامۆیی دیاردەیەکە یان حاڵەتێکە کە ڕەنگە توشی هەموو مرۆڤێک ببێت و هۆکارەکانیشى جیاوازن ، بەڵام زیاتر شاعیر دەتوانێت ئەو حاڵەتە یان ئەو دیاردەیە دەرببڕێت و لەڕێگەی شیعرەکانیەوە ئاماژەی پێبکات ، نامۆیى لاى شاعیران لەهەموو قۆناغەکاندا گرنگى خۆى هەبووە , واتە هەر ئەوە نییە کەبەتەنیا لەڕێبازى کلاسیک یان ڕۆمانتیک گرنگى پێ درابێت . هەر شاعیرێک بەپێى پێویستى خۆى هاناى بۆ بردووە و مەبەستێکى تایبەتى خۆى هەبووە لەپشت بەکارهێنانى ئەو دیاردەیەوە , یەکێک لەو شاعیرانەى کە زیاد لەشاعیرانى دیکە ئاماژەى بەم دیاردەیە کردووە ( جەمال غەمبار )ى شاعیرە , شاعیر زۆر بەجوانی هەستی نامۆیی لەهۆنراوەکانیدا دەردەکەوێت و دەبینرێت وهەستی پێدەکرێت ، ئەمەش زیاتر ڕەنگە بەهۆی غەریبی و دووری لەخاک وڵاتەکەیەوە بێت .
ئامانج لەم توێژینەوەیە دەرخستنی ڕۆڵ و گرنگی نامۆییە لەسەر ئەدەب بەگشتی و هۆنراوە بەتایبەتی و دەرخستنی تواناکانی جەمال غەمباری شاعیرە لەم بابەتەدا