ئه‌یوب ره‌شید حوسێن
پوخته
ئه‌م توێژینهوهیهبهناونیشانی (ڕۆڵی زمان له‌بواری په‌روه‌رده‌دا)یه، له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا ...
Read More
ئه‌م توێژینهوهیهبهناونیشانی (ڕۆڵی زمان له‌بواری په‌روه‌رده‌دا)یه، له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا هه‌وڵدراوه ڕۆڵی زمان لە لەپرۆسەی پەروەردەی کۆن و نوێ بخرێتەڕو، بواری په‌روه‌رده‌ش زمان ده‌كات به‌به‌شێكی گرنگ له خستنه‌ڕوی پێكهاته‌و جۆره‌كانی په‌روه‌رده له‌ده‌ربڕین و مامه‌ڵه‌كردن و پڕۆسه په‌روه‌رده‌ییه‌كان،له‌پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ی کۆن و نوێ زمان هۆكاری گه‌یه‌نه‌ری په‌یامی په‌روه‌رده بووه،بووه‌ته به‌شێكی گرنگی ئاڕاسته په‌روه‌رده‌ییه‌كان.په‌روه‌رده وه‌كو بنه‌مایه‌كی گرنگ و سه‌ره‌كی ڕۆڵی باڵای له‌گه‌شه‌پێدان و ده‌رخستنی توانا زمانییه‌كان و گه‌یاندنی به‌خوێنه‌ر ده‌بینێت،به‌مه‌ش په‌یوه‌ندی نێوان زمان و په‌روه‌رده، له‌گه‌یاندنی ته‌واوی زانیارییه مه‌عریفییه‌كان و پڕۆسه فێركارییه زمانیی و په‌روه‌رده‌ییه‌كان ئاشكراده‌بێت. زمان ڕۆڵی له‌گشت بواره جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه و بوونی وه‌كو دانه‌یه‌كی گرنگ و هۆكارێكی سه‌ره‌كی له‌پڕۆسه په‌روه‌رده‌ییه‌كاندا جێكه‌وته‌ی گرنگی هه‌یه.