محمد قادر قادر رسول؛ لوقمان وسو عمر
پوخته
لێکۆڵینەوە لە ڕوودانی شەپۆلی گەرمی لە هەر ناوچەیەک، پێویستی بە داتای ڕۆژانە و زانینی بەرزترین پلەی ...
زیاتر بخوێنەوە
لێکۆڵینەوە لە ڕوودانی شەپۆلی گەرمی لە هەر ناوچەیەک، پێویستی بە داتای ڕۆژانە و زانینی بەرزترین پلەی گەرمی هەیە، لەم توێژینەوەیەدا شەپۆلە گەرمەکان لە سەر بنەمای لادانی بەرزترین پلەی گەرمی ڕۆژانە بە (5)o پلەی سەدی لە ناوەندی بەرزترین پلەی گەرمی مانگانە و بەردەوامی ئەو لادانە بۆ ماوەی (3) ڕۆژ دیارکراوە. لە دوای وەرگرتنی داتاکانی وێستگەکانی ناوچەی لێکۆڵینەوە، شیکاری ورد بۆ داتاکان کراوە، لە دەرەنجامدا لە ماوەی لێکۆڵینەوەکەدا (152) شەپۆل ڕوویانداوە و شەپۆلەکان پۆلێنکراون لەسەر بنەمای تەمەن و بەهێزی شەپۆلەوە، بە جۆرێک (114) شەپۆل کە دەکاتە 75% ی سەرجەمی شەپۆلەکان لە جۆری شەپۆل کورت بوون، شەپۆلە مام ناوەندەکان (34) شەپۆل و شەپۆلە درێژەکان تەنها (4) شەپۆل دووبارە بوونەتەوە. سەبارەت بە هێزی شەپۆلەکانیش شەپۆلە مام ناوەندە گەرمەکان زۆرترین دووبارە بوونەوەیان هەبووە بە (120) شەپۆل کە دەکاتە 78.95% سەرجەمی شەپۆلەکان، شەپۆلە بەهێزەکان (30) شەپۆل و شەپۆلی زۆر بەهێز تەنها (2) شەپۆل ڕوویانداوە. سەبارەت بە ڕۆژە گەرمەکان کە هەریەکە لە ڕۆژەکانی شەپۆلی گەرمی و ڕۆژەکانی هەڵبەزو دابەزی پلەی گەرمی دەگرێتەوەو بریتین لە ڕۆژەکانی بەر لە شەپۆل یاخود دەروازەی شەپۆل ژمارەیان (1105) ڕۆژ بووە، کە لەوە ژمارەیە (685) ڕۆژیان بریتی بوون لە ڕۆژەکانی شەپۆلە گەرمەکان و (420) ڕۆژیان بریتی بوون لە هەڵبەزو دابەزی پلەی گەرمی. دابەشبوونی شەپۆلەکان لە وەرزێکەوە بۆ وەرزێک جیاوازی زۆری هەبووە، زۆرترین دووبارە بوونەوەی شەپۆلە گەرمەکان لە وەرزی بەهاردا بووە بە (52) شەپۆل و کەمترینیشی لە وەرزی هاویندا بووە بە (17) شەپۆل، هاوکات لەگەڵ هاتنی شەپۆلە گەرمەکان سیستەمەکانی پەستانی هەوا گۆڕانیان بەسەرد هاتووە لە ناوچەکەدا، هۆکاری سەرەکی کارتێکەر لە کەش و هەوای ناوچەکە و شەپۆلە گەرمەکانی دووبارەبوونەوەی کاریگەری پەستان نزمەکانی ( پەستان نزمی گەرمی وەرزی هیندی و پەستان نزمی سودانین) بە تایبەت پەستان نزمی وەرزی هیندی گەریگەرییەکی زۆری هەیە لەسەر کەش و هەوای ناوچەکە، هەرچەندە جیاوازیەکی زۆر هەیە لە دووبارەبوونەوەی ساڵانە و مانگانەی شەپۆلە گەرمەکان، بەڵام شەپۆلە گەرمەکان تایبەت نین بە کاتێکی دیاریکراوەوە، بەڵکو لەسەرجەم مانگەکانی ساڵدا ڕویانداوە.