سیران محمدرەشید
پوخته
ئاسودەیى تاک واتا بیرکردنەوەى تاک بەشێوازیکى ئەرێنى وخود دۆزینەوە لە چاوى خۆیدا ، هەربۆیە گرنگیدان ...
زیاتر بخوێنەوە
ئاسودەیى تاک واتا بیرکردنەوەى تاک بەشێوازیکى ئەرێنى وخود دۆزینەوە لە چاوى خۆیدا ، هەربۆیە گرنگیدان بەچۆنیەتى بیرکردنەوەکانمان و کۆنترۆڵکردنیان یارمەتى تاک دەدات تاڕادەیەکى زۆر هەست و هزرەکانى سنورداربکات لەو چوارچێوەى کە خۆى بۆى دیارى کردووە، کاتێک تاک ئاشنابوو بەوهۆکارانەى کە ئاسودەیى دەشێوێنێت ئەمەش یارمەتى دەرێک دەبێت لەسەر ئەوەى کە تاک بە قسەوڕەفتارەکانى کەسانى تر کۆنترۆڵ لەدەست نەدات و بەئاسودەى بمێنێتەوە ،ئەم توێژینەوە بەناونیشانى (ئاسودەیى دەروونى خوێندکارانى بەشى باخچەى ساوایان لە داهاتوویاندا ) بەشى باخچەى ساوایان وەک نموونە وەرگیراوە ، کەتێیدا توێژەر هەستاوە بەدانانى پێوەرێک بۆ ڕادەى ئاسودەیى خوێندکارانى بەشى باخچەى ساوایان ، کە ئەمەش لەڕێگەى فۆرمێکى ڕاوەرگرى کە پێکهاتبوولە شەش بوار یەکەمیان / زانینى کاریگەرى قبولکردنى خود لەسەر ئاسودەیى دەروون ، دووەم: زانینى باشى ئاستى ئابورى خێزان لەسەر هەستکردن بە ئاسودەیى ، سێیەم : زانینى کاریگەرى ڕێکپۆشى لەسەرئاسودەیى دەروون ، چوارەم : زانینى هەستکردن بەبەرپرسیارى و ئەنجامدانى ئەرکەکان لەسەر ئاسودەیى دەروون, پێنجەم : زانینى کاریگەرى ئەنجامدانى ئەرکە ئاینیەکان لەسەر ئاسودەیى دەروونى ، شەشەم : زانینى پێشبینیکردنى ڕادەى ئاسودەیى دەروونى خوێندکارانى بەشى باخچەى ساوایان لە داهاتوویاندا ،هەروەها بڕگەى ئامانجەکان پێکهاتبوولە (٣٠)بڕگە ، لە توێژینەوەکەدا کێشە و گرنگى و ئامانجى توێژینەوەو وچەند تەوەرێک ،کە کاریگەرى هەیە لەسەر ئاسودەیى تاک و بە ئاسودەیى مانەوەى ، لە ئەنجامى توێژینەوەکەدا بۆمان دەرکەوت کە ئاستى ئاسودەیى دەرونى خوێندکارانى بەشى باخچەى ساوایان ، لە ئاستێکى زۆرباشدایە بەشێوەیەگى گشتى هەروەها بەشێوەیەکى تایبەتى لەهەرئامانجێکدا ئەنجام بەم شێوەیە بووە لە گرنگترین ئەنجامەکانیش ئەنجامدانى ئەرکە ئاینیەکان بە پلەى یەکەم کاریگەرى لەسەر ئاسودەیى خوێندکاران دەبێت ، پاشان هەستکردن بە بەرپرسیارى ،و ئەنجامدانى ئەرکەکان خوێندکاران ئاسودە دەکات هەروەها ئامانجى باشى بارى ئابورى و کاریگەرى لەسەر ئاسودەیى ئەنجامى لاوازى بە دەستهێناوە ، لەکۆتایدا توێژەر ئەنجام و ڕاسپاردەو پێشنیارى خستووەتەڕوو .