Dlpak Jabar Ali؛ snawbar sardar
پوخته
لێکۆڵینەوە یەکێکە لە پێویستییە هەرە سەرەکیەکانی بەدیهێنانی پێشکەوتنی گشتگیری وڵاتێک و هێز و سەربەخۆیی ...
زیاتر بخوێنەوە
لێکۆڵینەوە یەکێکە لە پێویستییە هەرە سەرەکیەکانی بەدیهێنانی پێشکەوتنی گشتگیری وڵاتێک و هێز و سەربەخۆیی هەر وڵاتێک لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوە و بەرهەمهێنانی زانست بنیاد دەنرێ. بۆیە جۆر و ئاستی چالاکییەکانی لێکۆڵینەوە یەکێکە لە نیشاندەرە سەرەکییەکانی گەشەسەندن و پێشکەوتن. لێکۆڵینەوەی مێژوویش هاوشێوەی لێکۆڵینەوەکانی دیکەی وەک (جوگرافیا، کۆمەڵناسیی، دەرونناسیی...هتد)، ڕێگە و شێوازی تایبەت بە خۆی هەیە، پێوستە لێکۆڵەر لە کاتی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی مێژووییدا لەبەرچاویان بگرێت و پێوە پابەند بێت، لەم ڕوانگەوە چەندین شێوازی نوسینی پەراوێز لەلێکۆڵینەوەی مێژووییدا هەن، کەپێوستە لەکاتی ئەنجامدانی هەر لیکۆڵینەوەیەک یەکێک لەو شێوازو ڕێگانە لەلایەن لێکۆڵەرەوە بەکاربهێنرێ، هەروەها دەکرێت یەکێک لە شێوازەکان گونجاوتر بێت بۆ لێکۆڵینەوەی مێژوویی بەبەراود لەگەڵ لێکۆڵینەوەکانی تردا، وە یان دەبێت لێکۆڵەر پابەند بێت بەو شێوازەی کە لەلایەن سەرپەرشتیارەکەی یاخود بەش و دەزگاکەوە بۆی دەستنیشان دەکرێت. بەکارهێنانی خاڵبەندیش لە کاتی نوسینی هەر بابەتێکی زانستی گرنگە و پێوستە لێکۆڵەر بەباشی لەبەرچاوی بگرێت بۆ زیاتر بەزانستیی کردنی بابەتەکەی، لەپاڵ ئەمەشدا یارمەتی خوێنەریش دەدا تاوەکو ئاسانتر لە نوسین و بابەتەکە تێبگات