ڕۆزه عبداللە شریف؛ کارزان حسن عبدالرحمن
پوخته
بەدرێژایى مێژوو ئافرەتان ڕۆڵێکى گەورە و بەرچاویان لە پێشخستن و گەشەپێدانى کۆمەڵگادا هەبووە، ...
زیاتر بخوێنەوە
بەدرێژایى مێژوو ئافرەتان ڕۆڵێکى گەورە و بەرچاویان لە پێشخستن و گەشەپێدانى کۆمەڵگادا هەبووە، لە سەرجەم کایەکانى ژیانى کۆمەڵایەتیدا هاوشانى پیاوان بوونە لە مەیدانى خەبات و کارکردندا. هەر چەندە بە گوێرەی یاسا و ڕێنماییەکان ئافرەتان دەرفەتی یەکسانیان بۆ ڕەخساوە، وەک پیاوان لە بەشداری کردن لە کەرتی گشتیدا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئافرەتی فەرمانبەر ڕووبەڕووی ئاستەنگ و کۆسپ بۆتەوە، ئەمەش وای کردووە زۆر جار ئافرەت نەتوانی بە ئەرکی خۆی هەڵبستێ، جا چ لەناو خێزان کە خۆی دەبینێتەوە لە ڕاپەراندنی کاری ماڵەوە، یاخود بە ئەنجام گەیاندنی کار و بەرپرسیاریەتییەکانى لەو فەرمانگەیەی کە کاری تێدا دەکات . ئامانجی ئهم توێژینهوهیه، زانین و دەستنیشانکردنى کاریگەرترین لەمپەرەکانى بەردەم کارکردنى ئافرەتى فەرمانبەرە لە دامودەزگاکانى کەرتى گشتیدا. ئەم توێژینەوەیە توێژینەوەیەکى چەندایەتییە و میتۆدى بەکارهاتوو بریتییە لە میتۆدى وەسفى شیکاریی، هەروەها قەبارەى نموونەکە پێکهاتووە لە ((384 ئافرەتى خێزاندارى فەرمانبەر لە شارى هەولێر. لهم توێژینهوهیەدا، دەرکەوتووە گرنگترین بەربەستەکانى بەردەم کارکردنى ئافرەتان لە کەرتى گشتیدا بریتین لەم بەربەستانە :- کولتوور و بەها کۆمەڵایەتییەکان، هاوکارینەکردنى پیاوان بۆ ئافرەتان لە ڕاپەڕاندنی کارەکانی ماڵ، نزمی ئاستی ڕۆشنبیری کۆمەڵگە، شوێنى کارکردن، هەروەها خێزان. وشە کلیلییەکان: ئافرەتى فەرمانبەر، کەرتى گشتى، کەرتى تایبەت.