شیلان عومه‌ر حسێن
پوخته
ئامانج له لێکۆڵینى(خوێندنى زمانى دایک‌و بنیاتنانى که‌سێتى)، په‌سنکردنی زانستییانه‌ى به‌هاو ئه‌رکى ...
Read More
ئامانج له لێکۆڵینى(خوێندنى زمانى دایک‌و بنیاتنانى که‌سێتى)، په‌سنکردنی زانستییانه‌ى به‌هاو ئه‌رکى زمانى دایکه له، بنیاتنان‌و ڕهنگڕێژتنو نه‌خشاندنى پێکهێنه بنه‌ڕه‌تییه‌کانى که‌سێتى ئاخێوه‌رو قسهپێکهرانى، به تایبه‌ت که هه‌ردوو کرده‌ى زمانپژانو بنیاتنانى که‌سێتى شانبه‌شانى یه‌کترو له‌هه‌مانکاتدا(له له‌دایکبوونه‌وه-پێنج ساڵى)، دهخهمڵێنو کامڵدهبن. گرنگى ئه‌م لێکۆڵینه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ، که زمانى دایک تاکه هۆکارو تێکردهى کارایه بۆ ئاوه‌زو ژیرى مرۆڤ، توانا‌و کاریگه‌رى زمانى دایک، وه‌ک کرده‌یه‌کى ئاوهزیىو ژیریى، ڕۆڵى کرۆکى له پێدانى زانیاریى‌و چاندنى به‌هاو په‌ره‌پێدانى لێهاتوویىو مرۆڤسازیدا هه‌یه و له‌مڕوانگه‌یه‌شه‌وه گرنگه له ڕۆڵى ههنوکهیىو ههستیاریىو بههاداریى خوێندنى زمانى دایک‌و خوێندن به زمانى دایک به تایبه‌تى، له بنیاتنانى که‌سێتى تاکو له‌وانیشه‌وه لهخێزانو کۆمه‌ڵ بدوێین، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته ئه‌م گریمانه‌و پرسانه‌ى خواره‌وه تاووتێبکهین:
1. بابه‌تى زمانى دایک‌و بنیاتنانى که‌سێتی بۆ؟
2. ئایا چ په‌یوه‌ندییه‌ک له نێوان خوێندن به زمانى دایک‌و بنیاتنانى که‌سێتى ئاخێوهرانیدا هه‌یه؟
3. ئارێشه‌و گرفته‌کانى ئاخێوه‌ران، که له پهراوێزخستنو داخورانى زمانى دایکه‌وه ده‌که‌ونه‌وه کامانه‌ن؟
4. که‌ى؟ چۆن؟ بۆچى؟ ئاخێوه‌رى ڕه‌سه‌ن ده‌بێت فێر زمانى دووهمو سیێهمو...تاد، ببێت؟
لێکۆڵینهکه به سێ به‌ش، په‌سنى وه‌ڵامى پرسه‌کانى لێکۆڵینه‌وه‌که‌و شرۆڤه‌کردنى گریمانه‌کانى کردووه‌و نموونه‌و به‌ڵگه‌ى پێویستى له پڕۆگرامى خوێندنى زمانى کوردى/قۆناغى بنه‌ڕه‌تى، بۆ پاسادانى بیردۆزه‌ى وابه‌سته‌یى زمانى دایک به چاندنى بههاکانو بنیاتنانى که‌سێتى ئاخێوه‌رانى هێنراونه‌ته‌وه.