Aria Yaseen Abdullah؛ کریم احمد عزیز
پوخته
ئامانج لەم توێژینه‌وه‌یه ( ئاستى به‌کارهێنانى زمانى کوردى فه‌رمى لاى مامۆستایانى زمانى کوردى له ...
زیاتر بخوێنەوە
ئامانج لەم توێژینه‌وه‌یه ( ئاستى به‌کارهێنانى زمانى کوردى فه‌رمى لاى مامۆستایانى زمانى کوردى له قوتابخانه بنه‌ڕه‌تییه‌کانى ناوه‌ندى شارى که‌لار)ە، توێژینەوەیەکى پەروەردەییە لەبوارى (زانستى زمانى په‌روه‌رده‌یى) و هه‌وڵێکه بۆ تیشکخستنه‌سه‌ر ئه‌و گرفتانه‌ى کە ڕووبەڕووى مامۆستایانى زمانى کوردى دەبێتەوە له به‌کارهێنانى زمانى فه‌رمى له ناو پۆڵهکانى وانه‌وتنه‌وه، ئەویش له ڕێگەى فۆرمێکى ڕاوەرگرتن, کە پێکهاتبوو لە (9) بڕگە و پرسیارێکى کراوە، کۆمەڵگەى توێژینەوەکه‌مان بریتییه له قوتابخانە بنەڕەتییەکانى ناو شارى کەلار کە سه‌رجه‌میان پێکهاتوون لە (٤٩) قوتابخانە، نموونەى توێژینەوەکهش پێکهاتووه لە (٢٥) مامۆستا کە وانەى (ئەلف بێ) ده‌ڵێنه‌وه، لەڕێگەى بەکارهێنانى ئامرازە ئامارییەکانى وەک ( ناوەندى شیاوى وکێشى سەدى ) توانیمان شیکردنەوە بۆ داتا بەدەستهاتووەکان بکەین، گرنگترین ئەنجامەکانیش بریتیبوون لە: ( گرنگه مامۆستا گەشە بە توانا زمانییەکانی خۆی بدات، هه‌موو به‌شداربووان له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بوون که خولی بەهێزکردنی زمانیان بۆ بکرێتەوە، له ڕێگاى به‌کارهێنانى وشه‌ى بیانى و زارى ناوچه‌یى پابه‌ند نابن به به‌کارهێنانى زمانى فه‌رمییه‌وه). لە ڕاسپاردەکانیش:( پابەندکردنى مامۆستایان بە وانەوتنەوە بە زمانى فەرمى لە ناو پۆلى خوێندن، کردنەوەى خوولى وانەوتنەوەى مۆدێرن، درووستکردنى دەزگایەک بۆ یەکخستنى زاراوە و چەمکە زانستییەکان ). لەپێشنیارەکانیش: ( ئەنجامدانى توێژینەوەى هاوشێوە لەسەر ئاستى زانکۆ و پەیمانگاکان لە هەرێمى کوردستان، درووستکردنى دەزگایەکى تایبەتمەند بە پاڵفتەکردنى وشە و چەمکە زانستییەکان )