که‌ژاڵ جهابهخش محه‌مه‌د؛ omed barzan brzoo؛ Trefa Faraj
پوخته
ئه‌م توێژینه‌وه به‌ناونیشانی (لادانی واتایی له هۆنراوه‌کانی فه‌ریدون عه‌بدول به‌رزنجی)دایه، ...
زیاتر بخوێنەوە
ئه‌م توێژینه‌وه به‌ناونیشانی (لادانی واتایی له هۆنراوه‌کانی فه‌ریدون عه‌بدول به‌رزنجی)دایه، که تیایدا باس له لادانى زمانى وه‌ک چه‌مکێکی گشتی کراوه، که له هه‌مو کایه‌کانی ژیانی مرۆڤایه‌تیدا ڕه‌نگده‌داته‌وه و ده‌بینرێت، بێگومان هه‌ر شاعیرێک په‌ناده‌باته به‌ر شێوازێکی تایبه‌ت له‌به‌کارهێنانی کۆده‌کانی زمان هه‌ربۆیه زۆرجار توشی لادانی زمانی ده‌بێته‌وه که بێگومان ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌کى ئاسایى بوارى ئه‌ده‌بییه. توێژینه‌وه‌که له دو ته‌وه‌ر پێکهاتووه: ته‌وه‌رى یه‌که‌م وه‌ک ده‌روازه‌یه‌ک بۆ ناساندنى لادان و لادانى زمانى ته‌رخانکراوه، که تیایدا باس له چەند زاراوەیەکى پێویست بە بابەتەکانى (زمانی ئاخاوتنى ئاسایی و زمانی ئه‌ده‌بی و زمانی شیعری)، سه‌ره‌تایه‌ک ده‌رباره‌ی تیۆرییه گرنگه باسکراوه‌کان له‌باره‌ی پێگه‌ى ئه‌ده‌ب له زمانه‌وانیدا، چه‌مک و زاراوه‌ى لادانى زمانى، بنه‌ما و پێوه‌ره‌کانی لادانى زمانى، مه‌رجه‌کانی لادانى زمانى، جۆره‌کانی لادانى زمانى کراوه. له ته‌وه‌ری دوه‌مدا باس له لادانى واتایى و جۆره‌کانى کراوه، که شاعیر له دیوانه شیعرییه‌که‌یدا به‌کاریهێناون و به نمونه‌ى شیعرییه‌وه خراونه‌ته‌ڕو، هه‌روه‌ها هۆکارى به‌کارهێنانى لادانى واتایى له‌گه‌ڵ دێڕه‌کاندا ڕونکراوه‌ته‌وه، به‌مه‌به‌ستى خستنه‌ڕوى ده‌سه‌ڵات و توانایى داهێنه‌رانه‌ى شاعیر به‌سه‌ر زماندا. له کۆتایشدا ئه‌نجامه‌کان و سه‌رچاوه به‌کارهاتووه‌کان و پوخته‌ى توێژینه‌وه‌که به هه‌ردو زمانى عه‌ره‌بى و ئینگلیزى خراونه‌ته‌ڕو.