عەبدولجەبار مستەفا مەعرووف
پوخته
توێژینەوەکە بە ناونیشانى (ڕێککەوتن و بەستنەوە لە شیکردنەوەی دەقدا) لێکۆینەوەیەکى زمانیی ئەدەبییە. ...
زیاتر بخوێنەوە
توێژینەوەکە بە ناونیشانى (ڕێککەوتن و بەستنەوە لە شیکردنەوەی دەقدا) لێکۆینەوەیەکى زمانیی ئەدەبییە. هەوڵێکە بۆ ئەوەی ئەو تیۆریانەی لە پێواژۆ زمانییەکاندا بە ئەنجامگەیەنراون، لە بواری دەقی ئەدەبییشدا بەجێبگەیەنرێن. واتە دیوە پراکتیکییەکەی دراسەی بواری زمان بۆ بوارو زمانی ئەدەبیی بەکاربهێنرێت. لە ڕاستییدا هەوڵەکە بۆ داهێنانی مۆدێلێکە بۆ دنیای لێکۆڵینەوەی کوردیی تا بەهۆیەوە هەنگاوەکانی بواری زمان بە سودی ئەدەبیش بکەوێتەوە. توێژینەوەکە بە تیۆرەکانی زمان دەستی پێکردووە. ئەویش بەو شێوەیەى هەنگاوەکانى یەکەمى لێکۆڵینەوەکە بۆ دیاریکردن وخستنەڕووى پێواژۆى/پرۆسێسى ڕێککەوتن(Agreement) و مەرج و بنەماکانێتى لە زمانى کوردییدا، واتە لەو بارەیەوە هەموو ئەو هەنگاوانەى پەیوەست بە ڕێککەوتنەوە لە دروستە سینتاکسییەکانى کوردییدا جێبەجێ دەکرێن و ئەوە ڕووندەکرێتەوە کە ئایا ڕێککەوتن چ کاریگەرییەکى لە نواندنى(representation) سینتاکسیی و واتاییدا هەیە، تا دواتر لە دەق بەگشتیی و دەقی شیعرییدا جێبەجێبکرێت. لێکۆڵینەوەکە پەیوەست بە بەستنەوەشەوە (binding) هەنگاوەکان دەنێت و تێۆرییەکە لەسەر زمانى کوردیی جێبەجێ دەکات و ڕەهەندە سینتاکسیی و واتاییەکانى بەستنەوە لە ڕستەدا دەخاتە ڕوو تا بەستنەوە جیاوازەکانى نێوان فرێزەکان دەربخرێن و ئەوە ڕوونبکرێتەوە، کە ئایا لە زماندا بەستنەوەى جیاوازى فرێزەکان واتاى جیاوازى ڕستە دەردەبڕێت. پاشان تیۆرى بەستنەوە لە هەندێک دەقی شیعرییدا جێبەجێدەکرێت.