Dilman Qadir Ahmed
پوخته
ناسنامە وەکو پرسێک، ئەمڕۆ لە چوارچێوەى تیۆریای جیاوازاوە گرنگى پێدراوە و قسەى زۆرى لەسەرکراوە، بە ...
زیاتر بخوێنەوە
ناسنامە وەکو پرسێک، ئەمڕۆ لە چوارچێوەى تیۆریای جیاوازاوە گرنگى پێدراوە و قسەى زۆرى لەسەرکراوە، بە شیوەیەکى گشتیش ئەو تیۆریایانە جەختدەکەنەوە لەسەر ئەوەى کە ناسنامە لە ئەنجامى جیاوازى تاکایەتى و پێگەو پەیوەندى تاکەوە بە کۆمەڵگەوە پێناسە دەکرێت، چونکە (کێیەتى؟) پرسیارێکە و لەسەرەتاى هۆشیارى مرۆڤایەتیدا لەگەڵ مرۆڤدا هەبووە. واتە لەو کاتەوەى کە بۆ مرۆڤ گرنگ بووە خۆى بناسێت و ناسنامەیەکیش بەخۆی و کارەکانیشى ببەخشێت.ةئهم توێژینه‌وه‌یه لە چوارچێوەى ڕه‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى کوردی‌دا پرسى ناسنامە باس ده‌کات، که بۆ ئه‌و کاته و ئێستاش بابه‌تێکى گرنگ بووه، یاخود گرنگه. چونکه له دیارترین ئه‌و گرفاتهنەى که ڕووبه‌ڕووى ئه‌ده‌بى کوردى بۆته‌وه، ئه‌وه‌یه ناتوانرێت به ئاسانى ناسنامه‌ى شیعرى کوردى دیاری بکرێت، که ئه‌مه‌ش که‌لێنێکى دیاری له‌نێو ڕه‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى کوردی‌دا به‌جێهێشتووه. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له ڕێگه‌ى دەستپێکێک و دوو به‌شه‌وه، به شێوه‌یه‌کى زانستى و ورد ئه‌و بابه‌ته گه‌نگه‌شه ده‌کات. له بەشى یەکەمى توێژینه‌وه‌که‌دا به پوختى باسى پرسى ناسنامه‌مان کردووه. دواتر و لەبەشى دووەمدا به‌جیا ئه‌م بابه‌ته‌مان له‌لاى (نالى و گۆران) خستۆته‌ڕوو، به‌شێوه‌یه‌ک به‌پێى پێویستى توێژینه‌وه‌که ئاوڕمان له تێڕوانینه ڕه‌خنه‌ییه‌کانى کە له‌سه‌ر (نالى) هەبوون داوه‌ته‌وه و، دووباره له چوارچێوه‌ى پێویستیدا و به ئامانجى گه‌یشتنه بڕیارێکى زانستى، پشتمان به ده‌قى شیعرى (نالى) خۆى به‌ستووه. بەهەمان شێوە به پشتبه‌ستن به تێڕوانینى (گۆران)، پرسى ناسنامه‌ى شیعرى (گۆران)مان خستۆته پێش چاو. له کۆتایشدا گرنگترین ئه‌و ئه‌نجامانه‌مان خستۆته‌ڕوو، که به‌هۆى ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌وه پێى گه‌یشتووین.