hawsar kaka abdullah؛ Sabah Majeed
پوخته
ئامانجی توێژینەوەکە بریتییه له شیکردنهوهی جوگرافی گهشهی دانیشتوانی قەزاکە، لە گەیشتن بە ...
زیاتر بخوێنەوە
ئامانجی توێژینەوەکە بریتییه له شیکردنهوهی جوگرافی گهشهی دانیشتوانی قەزاکە، لە گەیشتن بە دەرئەنجامی توێژینەوەکە جیاوازییەکی گەورەمان بۆ ڕوون بووەوە لە نێوان دانیشتوانی شار و گوند بە شێوەیەک شارنشینان لە هەڵکشانی بەردەوامدان لە سەر حسابی گوندنشینان. ئامارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە شارنشینان ساڵی(١٩٧٧)بە ڕێژەی (٣٤.٨٪) کۆی گشتی دانیشتوان بووە، دواتر ئەم رێژەیە هەڵکشاوە بۆ (٧١.٣) ساڵی ٢٠١٢. بەڵام بە پێچەوانەوە ڕێژەی دانیشتوانی گوند لە ئاماری ساڵی ١٩٧٧ لە (٦٥.٢٪) داکشا بۆ (٢٨.٧٪) لە کۆی گشتی دانیشتوانی قەزاکە. هەروەها ئەم توێژینەوەیە گەیشت بەو ئەنجامەی کە گەشەی دانیشتوان قەزاکە جیاوازە بە پێی ساڵە جیاوازەکان. گەشەی دانیشتوانی ساڵانە لە نێوان ساڵانی(١٩٧٧-١٩٨٧)(٧.٢٪) تۆمار کراوە، داوتر ڕێژەی گەشە دابەزی بۆ (٠.٣٢٪) لە ماوەی ١٩٨٧-٢٠٠٢ بە هۆی پرۆسەکانی ڕووخاندن و ڕاگواستنی دانیشتوانی قەزاکە کە هەموو گوندی سنوورەکەی گرتەوە هەروەها تەختکردنی هەموو خانووەکانی سەنتەری قەزاکەش. دواتر دووبارە گەشە ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد گەیشت بە (٦٪) لە ساڵانی ٢٠٠٢ -٢٠٠٩، هەروەها دوای ئەم هەڵکشانە گەشەی دانیشتوان بەرەو جێگیربوون ڕۆیشت تا ساڵانی(٢٠٠٩-٢٠١٢) گەشەی دانیشتوان بە (٣٪) تۆمارکرا. ئاماری گەشەی ساڵانی داهاتوو بە بنەمای پێشبێنی زیادکردنی دانیشتوان هەژمارکرا تا ساڵی ٢٠٣٠، چونکە قەزای سیدسادق لەم ماوەیەدا قۆناغێکی جێگیربوونی سیاسی و ئەمنی و کاڕگێری بەڕێکرد. سەرەڕای گەشەی دانیشتوان، ئەم توێژینەوەیە گەیشت بەو راستییانەی کە چەندین هۆکار و فاکتەر کاریگەریان کردووەتە سەر گەشەی دانیشتوان لە قەزاکە. هۆکارەکان بریتیبوون لە هۆکارە سرۆشتییەکانی ژمارەی دانیشتوان. هەروەها هۆکاری ئابووری و کۆمەڵایەتی و هۆکارەکانی کۆچکردن و ڕاگواستن و هۆکارە سیاسی و کارگێڕی و ئەمنییەکان. سەرجەم ئەم هۆکارانە کاریگەری تەواویان کردووەتە سەر جیاوازی لە تێکڕای گەشەی دانیشتوانی قەزاکە.