Saman Bahman Hamid
پوخته
هه‌ر دام ودهزگایهکى فێرکارى بێ کێشه نییه , چونکه ڕۆژانه مامه‌ڵه و سه‌ودایان له‌گه‌ڵ ...
زیاتر بخوێنەوە
هه‌ر دام ودهزگایهکى فێرکارى بێ کێشه نییه , چونکه ڕۆژانه مامه‌ڵه و سه‌ودایان له‌گه‌ڵ مرۆڤدا هه‌یه ، زانکۆ وه‌ک دامه‌زراوه‌یه‌کى پێگه‌یاندن و ناوه‌ندێکی زانستی و سه‌ره‌کی کۆمهڵَگه که ئه‌رکى پێگه‌یاندنى کادیره بۆ سێکته‌ره جۆراوجۆره‌کانى کۆمه‌ڵگه دیاره بێ گرفت وکێشه نابێت ، بۆیه ئه‌م توێژینه‌وه به‌ناونیشانی(کێشه‌ی خوێندکارانی زانکۆی گه‌رمیان"کۆلێژی په‌روه‌رده وه‌ک نمونه".ئامانجی ئه‌وه‌بوه که له‌رێگه‌ی ئه‌م توێژینه‌وه‌وه گرنگترین ئه‌و کێشانه بخاته ڕوو که‌لای خوێندکارانی کۆلێژی په‌روه‌رده بون به‌کێشه و دواجار ههولًی چاره‌سه‌کردنیان بدرێت له‌لایه‌نى په‌یوه‌ندیداره‌وه که سه‌رۆکایه‌تی زانکۆی گه‌رمیانه.نمونه‌ی توێژینه‌وه‌که پێکهاتوه له(118) له هه‌ردو ره‌گه‌زی (نێر‌و مێ)له هه‌رچوار قۆناغی خوێندارانی هه‌ر(10) به‌شه‌که‌ی کۆلێژی په‌روه‌رده.که به‌شێوه‌ی نمونه‌ی(هه‌ره‌مه‌کی ساده)وه‌رگیراون.وه ئه‌و میتۆده‌ی که‌له‌م توێژینه‌وه کاری پێکراوه بریتیه له(په‌سنی رووپێوی). گرنگترین ئه‌نجامه‌کانى بریتین له هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز ( نێر ، مێ ) وه‌رگرتنیان له زانکۆ و بوارى پیسپۆڕیان به ئاره‌زووى خۆیان نه‌بووه ، هه‌روه‌ها بوارى زانستى هه‌موو بڕگه‌کانى به گرفت ده‌ستنیشان کراوه ، بۆنمونه نه‌بوونى سه‌رچاوه‌ى زانیارى ئه‌لکترۆنى ، نه‌زانی زمانى بیانى . هه‌روه‌ها بوارى شیاوییهکانى مامۆستاى زانکۆ هه‌موو بڕگه‌کانى سه‌رکه‌وتووبووه ، هیچ بڕگه‌یه‌کى نه‌بووه به کێشه‌ى فێرخوازان . هه‌روه‌ها ئهوپێشنیارانهى خراونه‌ڕوو بریتین له ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌یه‌کی هاوشێوه، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی سه‌رجه‌م زانکۆکانی هه‌رێمی کوردستان، به‌مه‌به‌ستی زانینی گرفته‌کان له زانکۆکانى دیکه . کارکردن بۆ پێداچوونه‌وه به سیستمى وه‌رگرتنى خوێندکاران که له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مى ئێستامان گونجاوبێت .