Rostam Muhammed Ahmed؛ Hearsh Karim Hamed
پوخته
ئاشنابوون و فێربوونی که‌لتوور، وه‌ک ناسنامه‌ی کۆمه‌ڵگا له پرۆسه‌ی فێرکردنی زمانی دووه‌م یان زمانی ...
زیاتر بخوێنەوە
ئاشنابوون و فێربوونی که‌لتوور، وه‌ک ناسنامه‌ی کۆمه‌ڵگا له پرۆسه‌ی فێرکردنی زمانی دووه‌م یان زمانی بیانییدا، نه‌ک ته‌نها کاریگه‌ره، به‌ڵکو پێویستییه‌کی هه‌نووکه‌یی و حاشاهه‌ڵنه‌گره. بۆ فێربوونی زمانی بیانیی ده‌توانرێت چه‌ندین ڕێگا و ڕێکاریی جۆراوجۆر ڕه‌چاوبکرێت، یه‌کێک له‌و ڕێگایانه‌ی که ڕۆڵی به‌رچاوی هه‌یه، له باشتر فێرکردنی زمانی بیانییدا ئاشناکردنی فێرخوازه به که‌لتووری ئه‌و زمانه‌ی که مه‌به‌سته، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه هه‌وڵدراوه به ئاوڕدانه‌وه له هه‌ردوو چه‌مکی زمان و که‌لتوور و په‌یوه‌ندی نێوانیان و ڕۆڵی هه‌ردووکیان له‌سه‌ر یه‌کدی، به‌تایبه‌ت ڕۆڵی که‌لتوور له پرۆسه‌ی فێرکردنی زمانی بیانیی وخستنه‌ڕووی چه‌ندین ڕێکاری زمانیی بۆ فێربوونی که‌لتووری زمانی مه‌به‌ست، کارئاسانی بکرێت بۆ باشتر فێربوونی فێرخوازانی زمانی بیانی.
ناساندن و خستنه‌ڕوی که‌لتوور و پیشاندانی ڕه‌گه‌زه‌کانی، باسکردنی زمان وه‌کو ڕه‌گه‌زێکی که‌لتوور و ده‌رخستنی په‌یوه‌ندی و په‌یوه‌ستی نێوان زمان و که‌لتوور له چوارچێوه‌ی نه‌ته‌وه و کۆمه‌ڵگادا، به‌جۆرێک نه زمان بێ که‌لتوور ده‌بێت و نه که‌لتووریش بێ زمان، ده‌توانێت په‌یامی خۆی به‌باشی بگه‌یه‌نێت. پرۆسه‌ی فیرکردن وه‌ک پرۆسه‌یه‌کی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی زانستی و مه‌عریفی و ڕۆشنگه‌ریی و ئه‌کادیمی له رێگه‌ی ئاوێته‌بوون و ئاوێزانی لایه‌نه‌کانی که‌لتووری نه‌ته‌وه و زمانی کۆمه‌ڵگاوه دێته‌به‌رهه‌م.