Kawan Ismail Khalil
پوخته
ئه‌م باسه له ژێر ناوى ( ڕێککه‌وتن له دایالێکتى گۆرانى ((گۆڤه‌رى هه‌ورامی)) دا ) یه،که به‌شێوه‌یه‌کى ...
زیاتر بخوێنەوە
ئه‌م باسه له ژێر ناوى ( ڕێککه‌وتن له دایالێکتى گۆرانى ((گۆڤه‌رى هه‌ورامی)) دا ) یه،که به‌شێوه‌یه‌کى گشتى بۆ بارى بکه‌ر ئاشکرایى ئه‌م ڕێککه‌وتنه بۆ تافى ڕابردو و ڕانهبردوى کارى تێنه‌په‌ڕه،که بکه‌ر و کار له ڕ‌وى که‌س و ژماره‌وه ڕێکده‌که‌ون، به‌ڵام ئه‌گه‌ر کاره‌که تێپه‌ڕ بێت بۆ هه‌ردو تافى ڕابردو و ڕانهبردو، ئه‌وا ڕێککه‌وتن له نێوان به‌رکار و کار دایه ئه‌مه له لایه‌که‌وه، له لایه‌کى تره‌وه بۆ بارى بکه‌ر شاراوه‌ى ئاسایى ڕێککه‌وتن له نێوان بکه‌ر و کاره و بۆ بارى بکه‌ر شاراوه‌ى ئاماژه‌بۆکراو ڕێککه‌وتن له نێوان به‌رکار و کاره بۆ هه‌مو تاف و ڕێژه‌کان.
ده‌رباره‌ى ڕێککه‌وتن له کاره ناته‌واوه‌کانیش جگه له کارى ناته‌واوى خاوه‌ندارێتى که ڕێککه‌وتن له نێوان به‌رکار و کاره، ئه‌وا هه‌رده‌م ڕێککه‌وتن له نێوان بکه‌ر و کار دایه ، جا کاره‌که له ڕ‌وى تاف و هێز و ڕێژه‌وه سه‌ر به چ جۆرێک بێت، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ى کاره‌که خۆیشى بۆ هه‌ردو تافى ڕابردو و ڕانهبردو ده‌ورێکى چالاک ده‌بینێ له چۆنیه‌تى ڕێککه‌وتن و قاڵبى سینتاکسى کاره ناته‌واوه‌که.