Dlshad Garib؛ Moahmed Mahwi
پوخته
ناونیشانی توێژینەوەکە
توێژینەوەکە بۆ :(پێکهاتوی بڕگە لە شێوە زاری کەرکووک) تەرخانکراوە([1]). هەوڵدەدات ...
زیاتر بخوێنەوە
ناونیشانی توێژینەوەکە
توێژینەوەکە بۆ :(پێکهاتوی بڕگە لە شێوە زاری کەرکووک) تەرخانکراوە([1]). هەوڵدەدات بەشێوەیەکی زانستیی و پێڕەوبەندانە شوێنی (ڤاوڵ / بڕگەیی و کۆسۆنانت / نابڕگەییەکان)ی شێوەزاری کەرکووک لە پێکهاتوی بڕگەدا دیاریبکات.
هۆکاری هەڵبژاردنی ئەم بابەتە
لەزمانی کوردیی - دیالێکتی ناوەڕاستدا، تا وەکو ئەمڕۆ چەندان لێکۆڵینەوە لەبارەی (بڕگە) ەوە بەرچاو دەکەون، بەڵام لە (شێوەزاری کەرکووکدا) لەم ڕوەوە لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ و زانستیی نابینرێت.
ڕێباز لێکۆڵینەوەکە
ڕێبازی لێکۆڵینەوەکە بریتییە لە ڕێبازی (وەسفیی - شیکاریی) بەکارهێنراوە. کە تێیدا شوێن و جێکەوتەکانی بڕگەیی و نابڕگەییەکان دیاریکراوە. شیکردنەوەی نمونەکان بەتیوەریی و هەنگاوەکانی کارکردنی قوتابخانەی گواستنەوە و بەرهەمهێنان جێبەجێکراوە.لە خستنەڕوی نمونەکاندا هەندێک جار (ئەلفوبێی-فۆنەتیکی) جیهانی (IPA) لەپاڵ (ئەلفوبێی - فۆنێمی)کوردییەکەدا بەکارهاتووە. سەرەڕای ئەوەیش کار بەمۆدێلی CVوەچە پێکهاتەکانی بڕگە دەکرێت، کە تێیدا کرۆک، سەرەتا و کۆتایى بڕگە جیاکراونەتەوە و بەسێ وەچە پێکهاتەوە دانراون.
سنوری توێژینەوەکە
نمونە و داتاکانی ئەم لێکۆڵینەوەیە، بەگشتیی کەرەستەی (شێوەزاری - کەرکووک) هینراوەتەوە و بەتایبەتی لە ئاخاوتنی ڕۆژانەی ئەمڕۆی ئاخیوەرانی شاری کەرکوکەوە وەرگیراون.