Farouq Mohamed
پوخته
مێژووی جوڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی کورد له‌باشوری کوردستان دژی ده‌سه‌ڵاتداریی حکومه‌ته یه‌ک له‌دوای ...
زیاتر بخوێنەوە
مێژووی جوڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی کورد له‌باشوری کوردستان دژی ده‌سه‌ڵاتداریی حکومه‌ته یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی عێراق، چه‌ندین شۆرش‌و قۆناغی گرنگی به‌خۆوه بینیوه، دوای هه‌ره‌سی شۆرشی ئه‌یلول له ساڵی 1975، قۆناغێکی گرنگ‌و هه‌ستیار له خه‌باتی جوڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی کورد سه‌ریهه‌ڵدا، وێرای دامه‌زراندنی چه‌ند پارتێکی سیاسی نوێ، جارێکی تر جوڵانه‌وه‌ی سیاسی‌و شۆڕشی چه‌کداریی له‌لایه‌ن ئه‌و پارته سیاسیانه‌وه هه‌ڵگیرسایه‌وه. له‌لایه‌ن یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، و هه‌روه‌ها پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه. په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌کیه‌کانی جوڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی کورد له‌و ماوه‌یه‌دا، لایه‌نێکی دیار‌و گرنگی شۆرشی کورده، په‌یوه‌ندییه عه‌ره‌بییه‌کانی جوڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی کورد، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له وڵاتانی سوریا‌و لیبیا مانا‌و گرنگی خۆی هه‌یه، به‌و پێیه‌ی شۆرشی کورد له باشوری کوردستان دژی عێراق بوو که ده‌وڵه‌تێکی عه‌ره‌بیه، بۆیه پشتگیری‌و هاوکاری ئه‌و ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیانه بۆ جوڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی کورد له باشوری کوردستان، دان پێدانان بوو به ره‌وایی خه‌باتی کورد، وێرای ئه‌وه‌ی به‌بێ هاوکاریو پشتگیری ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته له رووی مادی‌و سه‌ربازییه‌وه بۆ یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، ئه‌سته‌م بوو شۆرشی نوێ له‌و کاته‌دا هه‌ڵبگیرسێت، هه‌روه‌ک پهیوهندیو هاوکاری جوڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی باشوری کوردستان‌و جوڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی فه‌له‌ستین بۆ یه‌کتری، مانای خۆی هه‌یه‌و شه‌رعیه‌تدانه به ره‌وایه‌تی پرسی کورد.