Salar Majid
پوخته
ئەم توێژینەوەیە کە بۆ (وشە ئینگلیزییە بەکارهاتووەکان لەزمانى کوردیدا)ى دایە، هەوڵیداوە بەپێى ڕێبازى ...
زیاتر بخوێنەوە
ئەم توێژینەوەیە کە بۆ (وشە ئینگلیزییە بەکارهاتووەکان لەزمانى کوردیدا)ى دایە، هەوڵیداوە بەپێى ڕێبازى وەسفى پەسەنى، هۆکارەکانی کاریگەری و پەیوەندی نێوان زمانە جیاوازەکان بخاتەڕوو و پاشان تیشک خراوەتە سەر جۆر و شێوازى ئەو وشە ئینگلیزیانەى کەهاتوونەتە ناو زمانی کوردیەوە. تەوەری یەکەم باسێکی تیۆرییە بەناونیشانی (پەیوەندی و کاریگەری لەنێوان زمانەکان) و تێیدا تیشک خراوەتە سەر گرنگترین هۆکارەکانی وەرگرتن و بەخشینی وشە و زاراوە لەنێوان زمانەکان. هەروەها تەوەری دووەم، بەناونیشانی (وشە ئینگلیزییە بەکارهاتووەکان لەزمانى کوردیدا)یە و لەسێ باس پێکدێت،بەم شێوەیە، یەکەم: وشە ئینگلیزییە بەکارهاتووەکان لەڕووی جیاوازی و لێکچوون لەدەبڕیندا. دووەم: وشە ئینگلیزییە بەکارهاتووەکان، کە لەبەرامبەریاندا وشەى کوردی هەیە. سێیەم: وشە ئینگلیزییە بەکارهاتووەکان، کە زمانناس و ڕۆشنبیرانی کورد بەکارى دەهێنن. لەکۆتایید ئەو ئەنجامانەمان خشتووەتەڕوو، کە توێژینەوەکە بەدەستی هێناون.