Amanj Fuad Ahmed
پوخته
دابه‌شبوونی شوێنیی نشینگه دێهاتیه‌کان گۆشه‌یه‌کی گرنگ له‌توێژینه‌وه‌کانی تایبه‌ت بهجوگرافیاینیشتهجێبوون ...
زیاتر بخوێنەوە
دابه‌شبوونی شوێنیی نشینگه دێهاتیه‌کان گۆشه‌یه‌کی گرنگ له‌توێژینه‌وه‌کانی تایبه‌ت بهجوگرافیاینیشتهجێبوون ده‌گرێـته‌وه، بۆ خستنه‌ڕووی شێوازه‌کانی دابه‌شبوون له لایهکو، هۆکاره‌کانی دابه‌شبوونیان له‌لایه‌کی تره‌وه. ناوچه‌ی توێژینه‌وه یه‌کێکه له قه‌زا دێرینه‌کانی ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌هه‌رێمی کوردستاندا،کهرووبهرهکهی (2878,15کم 2 )یه، ده‌که‌وێـته نێوان هه‌ردوو بازنه‌ی پانی ( = 15 - 25 34- = 25 - 10 35) پلهىباکور ، هێڵی درێژی ( = 00 - 30 44- = 60 – 15 45) پله‌ی ڕۆژهه‌ڵات، که (47 کم) له سه‌نته‌ری ئیدارهیگهرمیانهوه دوره.ئامانجی توێژینه‌وه‌که، بریتییه له خستنه‌رووی شێوازه‌کانی دابه‌شبوونی شوێنیی نشینگه دێهاتییهکانیقهزای کفری و، هۆکاره‌کانی دابه‌شبوونیان،له‌م پێناویشدا، له توێژینه‌وه‌که‌دا شێوازه‌کانی دابه‌شبوونی شوێنیینشینگه دێهاتییهکانو، هۆکاره‌کانی دابه‌شبوونیان خراوه‌ته‌ڕوو. سه‌رباری ئه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌که بهچهنددهرئهنجامێک گه‌یشتووه، که له‌به‌ر رۆشنایدا چه‌ند پێشنیازێکی خستوه‌ته‌ڕوو. هه‌روه‌ها له‌توێژینه‌وه‌که‌دا پشتبهبنهڕهتی ئاماری (شیکردنه‌وه‌ی چه‌ندێتی) به‌ستراوه، به به‌کارهێنانی به‌رنامه‌ی (Arc Gis 10.3) له‌ئامرازه‌کانی شیکردنه‌وه‌ی شوێنی (Spatial Analysis) و شیکردنه‌وه‌ی ئاماری (Statistic Analysis) به‌به‌کارهێنانی رێگه‌ی نزیکترین دراوسێ (Avarge Nearest Neighbor). هه‌روه‌ها دۆزینه‌وه‌ی خاڵهسهنتهرییهکانی ناوی شێوازه‌کانی دابه‌شبوون (Measuring Geographic Distrbution) و دوری پێوانه‌یی(Standard Distance) و ئاراسته‌ی دابه‌شبوون(Directional Distribution).کلیلی ووشه‌کان: شێوازه‌کانی دابه‌شبوون،